سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبووەوە

11-11-2023
دیار جەمیل
نیشانەکردن مەسرور بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد و تاوتوێی دۆخی گشتیی کوردستان و هاوهەوڵوێستی و بەرگریکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستانیان کرد.

رۆژی شەممە، 11-11-2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ عيرفان عەلی عه‌بدولعه‌زيز، رابه‌رى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له‌ كوردستان کرد.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی هاوهەڵوێستی و یەکڕیزیى لایەنە کوردستانییەکان بۆ بەرگریکردن لە قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و مافەکانی گەلی کوردستان کرایەوە و دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەیان و هەڵبژاردنەوەی بە رابەری گشتیى بزووتنەوەی ئیسلامی، پیرۆزبایی لە عيرفان عەلی عه‌بدولعه‌زيز کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

 

 

 

3ـی ئۆکتۆبەری 2023، کۆنگرەی 12 بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، بە ناونیشانی "کۆنگرەی دامەزراندن" لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو. عیرفان عەلی عەبدولعەزیز بە 986 دەنگی ئەندامانی کۆنگرەکە بووەوە بە رابەری گشتیی بزووتنەوەکە. 
 
هاوکات، عەبدوڵڵا وەرتی، گوتەبێژی پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی و ئەندامی هەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی شوورای حیزبەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەگشتی لە هۆڵی کۆنگرەدا هەزار و 36 کەس دەنگیان دا. گوتیشی، دوو بەربژێر بە فەرمی ناویان لە هۆڵی کۆنگرەدا خوێندرایەوە وەکو بەربژێری رابەری گشتی، ئەوانیش عیرفان عەلی عەبدولعەزیز و کامیل حاجی عەلی بوون؛ لە ئەنجامدا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز 986 دەنگی بەدەستهێنا و کامیل حاجی عەلی 15 دەنگ.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیاڤان عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای دهۆک

ئاماری دهۆک: ئەمڕۆ 100٪ـی خێزانەکان لە سەرژمێریدا تۆمار دەکرێن

پڕۆسەی تۆماری خێزانەکان لە سەرژمێریدا بەردەوامە، بەڕێوەبەری ئاماری دهۆک دەڵێت: ''ئەمڕۆ پڕۆسەکە تەواو دەبێت و ئەگەر تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بژمێرەکان سەردانی خێزانێکیان نەکرد، پێویستە پەیوەندیمان پێوە بکەن".