رووداو دیجیتاڵ
بۆ کۆچی دوایی خدر محه‌مه‌دئه‌مين ئاغا، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشى ئه‌يلوول و گوڵان، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەکەی دەکات و دەڵێت، "هاوبەشی خەمتانم."
رۆژی یەکشەممە، 24-9-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامە سەرەخۆشییەکەیدا بۆ کۆچی دوایی "خدر محه‌مه‌دئه‌مين ئاغا، نیشتمانپەروەری ناسراوی سلێمانی و کوردستان و پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌رى شۆڕشى ئه‌يلوول و گوڵان" سەرەخۆشی لە کەسوکارەکەی کرد و گوتی، "هاوبەشی خەمیانم."
خدر محەمەمدئەمین ئاغا؛ برای شەهیدان فەتتاح ئاغا، عەبدوڵڵا ئاغا و د. رزگار ئاغا بوو. لە پەیامەکەیدا، مەسرور بارزانی بنەماڵەی خدر محه‌مه‌دئه‌مين ئاغا بە "تێکۆشەر و دڵسۆزی کوردستان" ناودەبات و لە خوای گەورە داوا دەکات، "گيانى خوا لێخۆش‌بوو به بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامی به هه‌مووان ببه‌خشێت."
دەقی پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی سلێمانی و کوردستان و پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌رى شۆڕشى ئه‌يلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو خدر محه‌مه‌دئه‌مين ئاغا دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خوالێخۆشبوو لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و دڵسۆزی کوردستان و برای شەهیدانی قارەمان فەتتاح ئاغا و عەبدوڵلا ئاغا و د.ڕزگار ئاغا بوو.
خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامىیش به هه‌مووان ببه‌خشێت.
مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان
2023/9/24
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ