لە دهۆک شەش کەس وەکو بەربژێری سەربەخۆ ناوی خۆیان تۆمار کردووە

11-03-2024
ساڵح قادر @salihqadr
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ هاوپەیمانیێتییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە دهۆک تۆمار نەکراوە، بەڵام شەش کەس وەکو بەربژێری سەربەخۆ ناوی خۆیان تۆمار کردووە.
 
دووشەممە، 11-03-2024، خالید عەباس، بەرپرسی لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، لە دوای کردنەوەی دەرگەی هاوپەیمانیێتی بۆ هەڵبژاردن، تاوەکو ئێستا لە نووسینگەکەیان هیچ هاوپەیمانیێتیەک تۆمار نەکراوە، بەڵام شەش کەس وەکو بەربژێری سەربەخۆ ناوی خۆیان تۆمار کردووە.
 
سەرەتای ئەم مانگە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگەی هاوپەیمانیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردەوە، تۆمارکردنی هاوپەیمانیێتی تاوەکو 14ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.
 
فەرهاد ئەسعەد شێتنەیی، بەرپرسی هۆبەی لایەنە سیاسییەکان لە نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، 29 بەربژێری سەربەخۆ و 7 لایەنی سیاسیی ناویان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە، بەڵام بە فەرمی هیچ هاوپەیمانییەک تۆمار نەکراوە.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، تاوەکو ئێستا لە هیچ کام لە سێ نووسینگەکەی کۆمیسیۆن (هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە) هیچ هاوپەیمانیێتییەک تۆمار نەکراوە، بەڵام ژمارەیەک لایەنی چەپ بەنیازی هاوپەیمانین.
 
هەر یەک لە حیزبی شیوعیی کوردستان، پارتی سۆسیال دیموكرات، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتى كرێكاران ‌و ره‌نجده‌رانى كوردستان، پارتی پارێزگارانی کوردستان، یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، لە دانوستاندن بۆ ئەوەی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دروست بکەن. بۆ ئەم مەبەستەش کۆبوونەوەیەکیان کردووە.
 
بەڵێن عەبدوڵڵا، سکرتێری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە رووداوی گوت: "کۆبوونەوەی یەکەممان زیاتر راوێژکاری بوو، بۆ ئەوەی تێڕوانینی هەر لایەنێکی سیاسی لەبارەی هەڵبژاردنەکەوە بزانین، هەر لایەنێکی سیاسی پێی باشبوو لە هاوپەیمانێتیەکە بەشداربێت دەبێت پێشنیازەکانی خۆی بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو ئامادە بکات."
 
سکرتێری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، تاوەکو ئێستا پێشنیازی یەک لایەنی سیاسیی باسکراوە ئەوەش ئەوە بوو کە هەر لایەنێکی سیاسی لە هەموو بازنەکان بەربژێری هەبێت، بەڵام پێشنیازی ئێمە ئەوەیە لایەنە سیاسییەکان بازنەکان جیا بکەینەوە بۆ ئەوەی هێزەکەمان پەرت نەبێت.
 
3ـی ئاداری 2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی هەرێمی، رۆژی 10ی حوزەیرانی ئەم ساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد. دوای فەرمانەکە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رێوشوێنەکانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە دەستپێکرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی بەفر لە هەرێمی کوردستان، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما دادەبەزێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی نمەباران لە زۆرینەی شارەکان و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، بەو هۆیەشەوە پلەی گەرما بەشێوەیەکی "بەرچاو" دادەبەزێت.