شۆڕش ئیسماعیل: کەسانی "ناشایستە" هەوڵی رێگری لە چاکسازی لە هێزی پێشمەرگە دەدەن

10-01-2021
بڕوا کیانی @brwakyani
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان
نیشانەکردن پرۆژەیاسای چاکسازی پێشمەرگە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی هەستیار و نالەباردا تێدەپەڕێت و ئەرکی هەموومانە بە یەکڕیزی تێی بپەڕێنین. لەبارەی یاسای چاکسازیشەوە دەڵێت، بەردەوام دەبن و کەسانی "ناشایستە" کە هەوڵی رێگری دەدەن، ناتوانن بیانوەستێنن. 
 
لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پەیوەندییان لەگەڵ عێراق و سوپای عێراق بەرەپێشچوونی باش هاتووەتە پێشەوە. "ئێمە دەستپێشخەریی زۆرمان کردووە و بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەردەوام دەبین تاوەکو بتوانین رێککەوتنێکی گونجاو لەگەڵ عێراق بکەین، بۆ ئەوەی مەترسیی تیرۆریستان و داعش نەهێڵین و رێگربین لە پەرەسەندنەوەی". 
 
سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، کۆمەڵێک بنەمایان داناوە کە لە سوپای پێشکەوتوودا بەکاردەهێنرێت "بۆ ئەوەی بتوانین هەموو ئەو ئەفسەرانەی لە ئاییندەدا پلەیان پێدەدرێت، بەپێی ئەو رێکار و بنەمایانە بێت". رێکارەکانیش لە ئاییندەیەکی نزیکدا رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێن. 
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان یاسای چاکسازی دەستپێکردووە، وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی باش چووەتە پێشەوە، دەشڵێت دڵنیان ئەم پرۆسەی چاکسازییە رێگری دێتەبەردەم کە کەسانی "دەنگ نەشاز و ناشایستەن"، بەڵام "ئەوانە هەرگیز ناتوانن رێگری لەو شەپۆلە بەهێزەی چاکسازی بکەن کە لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێکردووە". 
 
بە گوتەی شۆڕش ئیسماعیل، یاسای چاکسازی گەندەڵی و بندیوار ناهێڵێت و هێزی پێشمەرگە دەکاتە هێزێکی مەشقپێکراو و ئەکادیمی.
 
ئەو دەڵێت "کاروانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و کاروانەکەمان دەستکەوتی زۆری بەدەستهێناوە. ئەرکی پیشەییمان رێگەمان نادات ئەو دەسەڵاتەی هەمانە بەخراپ بەکارت بهێنین".
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو تۆمەتبارەکە لەکاتی دزیکردن.

لە کاتی قەدەخەی هاتووچۆدا دوو کەس زیاتر لە 51 ملیۆن دینار لە دوو کۆگەی هەولێر دەدزن

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی سەرژمێریدا، دوو تۆمەتبار، کە لە دوو کۆگەی خۆراکدا 41 ملیۆن دینار و 6,700 دۆلار (10 ملیۆن و 50 هەزار دینار)یان دزیبوو، دەستگیرکران.