هەفتەی داهاتوو فێستیڤاڵی بازاڕ لە گەرمیان سازدەکرێت

08-11-2023
هێمن بابان رەحیم
نیشانەکردن گەرمیان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو چوارەمین خولی فێستیڤاڵی بازاڕ بە بەشداری 250 کۆمپانیا و بڕاند دەکرێتەوە و شەش رۆژ بەردەوام دەبێت.
 
رۆژی چوارشەممە، 8-11-2023، مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، فێستیڤاڵەکە  لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری گەرمیان و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ یەکێتییەکەیان سازدەکرێت و بڕیارە زیاتر لە 250 بڕاند و کۆمپانیا و خاوەن کاری دەستی خانمان و شێفی خواردنە کوردەوارییەکان بەشداری تێدا بکەن.
 
فێستیڤاڵەکە چوار ساڵە لە شاری کەلار، ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان سازدەکرێت. ساڵانە نزیکەی 100 هەزار میوان سەردانی دەکەن و بڕیارە ئەم ساڵ لە رۆژی 16-11-2023، دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی سێشەممە، 21-11-2023، بەردەوام دەبێت. 
 
سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، پێیوایە ئەو جۆرە فێستیڤاڵانە بۆ دەستکەوتنی هەلی کار و بازاڕ "گرنگن."
 
یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان داوا لە خاوەن براند و بەرهەمەکان دەکات ئەوانەی خوازیاری بەشداریکردنن لەو فێستیڤاڵە پەیوەندیی بەم ژمارانەوە بکەن:
 
07703147607 ،  07511178312
 
هەروەها بۆ بەرهەمی خۆماڵی یان کاری دەستی یان کتێبخانە پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن:
 
07704856300

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.