هاتووچۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەستیپێکردەوە

08-02-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دوای ئەوەی بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستان، شەوی رابردوو هاتووچۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران راگیرا، گوتەبێژی دەروازەکە دەڵێت، رێگەکە کراوەتەوە، بەڵام هەر کەسێک کاری "زۆر گرنگی" نەبێت بەکاری نەهێنێت.
 
رۆژی چوارشەممە 8-2-2023، سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ رێگەی دەروازەکە کراوەتەوە، بەڵام هەر کەسێک کارێکی زۆر گرنگی نەبێت با سەردانی سنوور نەکات لەبەر دۆخی کەشوهەوا. گرنگە ئەوانەشی کە دێن پابەندی رێنوێنییەکانی هاتووچۆ بن." 
 
شەوی رابردوو هاتووچۆ لە دەروازەی حاجی ئۆمەران راگیرا. بە گوتەی سیروان حوسێن، لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە گرفتی هاتووچۆ نەبووە و ئەوەی هەبوو دیوی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو.
 
دەروازەی حاجی ئۆمەران لە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە سەر بە پیرانشارە لە پارێزگای ورمێ. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جووتیاران بەهۆی بەکارهێنانی بیرە بازرگانییەکان پارەیەکی زۆر بۆ کارەبا دەدەن.

جووتیارێکی سنووری هەولێر: تەواوی دەستکەوتەکەم تەنیا بەشی پارەی کارەبا دەکات

لاس ئەحمەد، رووبەری 100 دۆنم زەوی لە دەشتی شەمامک بە گەنم چاندووە، سیستمی ئاودێری لە تەواوی زەوییەکە داناوە و لە رێگەی کارەبای نشتمانی و موەلیدە کار دەکات. ئەو و جووتیارەکانی دیکەش نیگەرانن لە تێچووی کارەبا.