لە هەولێر و دهۆک مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت

06-04-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژان دەڵێت، ئەمڕۆ بەشێک لە پەروەردەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک مووچەی مانگی شوباتی وانەبێژان دابەش دەکەن و رۆژی دووشەممە لە پەروەردەکانی سلێمانیش دابەش دەکرێت. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 06-04-2023، کارۆخ عەبدولڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ بەشێک لە پەروەردەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و هەولێر مووچەی مانگی شوباتی مامۆستانی وانەبێژان دابەش دەکەن و ئەوەی دەمێنیتەوە رۆژی دووشەممە دابەش دەکرێت. 
 
کارۆخ عەبدوڵڵا گوتی: "دابەشکردنی مووچە لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک دواکەوت، چونکە بەشێک لە بانکەکان درەنگ پارەیان بەدەستگەیشتووە، بۆیە هەموو پەروەردەکانی ئەو سنوورە نەیانتوانیوە ئەمڕۆ مووچە دابەشبکەن."
 
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کارۆخ عەبدوڵڵا دەڵێت، بڕیارە رۆژی دووشەممە لەوێش دابەشبکرێت. 
 
بەگشتی کەمترین مووچەی مانگانەی مامۆستایانی وانەبێژ 250 هەزار دینارە و زۆرترینیشیان 400 هەزار دینارە، بەڵام مووچەکانیان بەگوێرەی بڕوانامەکانیش دەگۆڕێت.  
 
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 33 هەزار وانەبێژ هەن؛ 11 هەزاریان لە پارێزگای هەولێر، 10 هەزار لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و 12 هەزاریش لە سنووری پارێزگای دهۆکن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.