رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان بەفر و بارانبارین بەردەوامە، بەفر بەرزاییەکانی قەرسی داپۆشی.
رۆژی شەممە 19ـی نیسانی 2025، شەپۆلێکی ناوبەناوی بارانبارین ناوەندی شاری قەرسی گرتەوە، لە بەرزاییەکانی دەورووبەری ناوەندی شارەکەش بەفر باری.
چیای یاهنی کە دوو هەزار و 254 مەتر لە ئاستی رووی دەریا بەرزە و دەکەوێتە سەر رێگەی سەرەکی قەرس- ئانی، بەفرێکی زۆر لێ کەوت.
لەلایەکی دیکەوە لە شارۆچکەی قامووشان، شەوی رابردوو باران باری، لە ناوچە بەرزەکانشدا بەفر باری.
لە گەرووی هاندەدرە کە دوو هەزار و 368 مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریا بەرزە، 10 سانتیمەتر بەفر باری.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ