رووداو دیجیتاڵ
کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، بۆ وەرگرتنی ڤیزە لە رێگەی ئۆنلاینەوە فۆڕمی (DS-160) پڕبکەنەوە و دووربکەونەوە لەو بابەتانەی دەبنە هۆی هەڵوەشاندنەوەی داواکارییەکەیان.
لە راگەیێندراوێکی کۆنسووڵخانەکە، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، "خۆت فۆڕمی ئۆنلاینی (DS-160) پڕبکەرەوە، خودی خۆت بەرپرسیاریت لە دڵنیاییدان لەوەی هەموو زانیارییەکانی نێو فۆڕمی ئۆنلاینی دی ئێس 160 راست و دروستن."
کۆنسووڵخانەی ئەمریکا داوایەکی لەم شێوەیە لەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت ڤیزەی ئەو وڵاتە وەربگرن، "خۆت فۆڕمەکە پڕبکەرەوە یان داوای هاوکاری لە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بکە. خۆت بەدوور بگرە لە هەڵە و ئەو شتانەی دەکرێت ببنە هۆی ساختەکاری، بۆئەوەی چاوپێکەوتنەکە لەدەست نەدەیت. بەکارهێنانی زانیاریی نێو فۆڕمی دی ئێس 160ی کەسێکی دیکە فێڵکردنە و پێدەچێت ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی چاوپێکەوتنەکە، ئەوەش وابکات مەرجەکانی وەرگرتنی ڤیزە نەتگرنەوە."
ڤیزەی (DS-160) یەکێک لەو جۆرە ڤیزانەی ئەمریکا دەیداتە ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەردانی ئەو وڵاتە بکەن، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو کەسەی ڤیزەکە وەردەگرێت بۆی نییە داوای پەنابەری بکات و وەکو پەنابەر بمێنێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ