رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری قەزای بەردەڕەش، گەشتیارێک لە ئاودا خنکا. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ دەڵێت، ئەو کەسەی خنکاوە هاونیشتمانییەکی شەبەکە و تەرمەکەی دەرهێندراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: "گەشتیارێکی تەمەن 23 ساڵ بەناوی زەید عەلی لە نزیک پردی مەندان و لە ئاوی خازر لە سنووری قەزای بەردەڕەش خنکا".
بەرگریی شارستانیی ئاکرێ تەرمی ئەو گەنجەیان دەرهێناوە.
عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "گەنجەکە نزیک کاژێر 03:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ خنکا. ئەو گەنجە گەشتیار بووە و لە ناوچەی بەرتلەوە هاتووەتە سنووری رووباری خازر".
نێچیرڤان هەرکی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئاکرێ بە رووداوی گوت: "تەرمی هاونیشتمانییەکە رەوانەی قەزای بەردەڕەش کراوە و دواتر دەهێندرێتە دادپزیشکیی ئاکرێ".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ