رووداو - سلێمانی
لەنزیک توونێلی دەربەندیخان تەرمێک دەدۆزرێتەوە کە تاوەکو ئێستا ناسنامەکەی دیارنییە. قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.
رۆژی شەممە، سڵێمان محەممەد، قایمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تەرمێک لە دووری دوو کیلۆمەتر لە توونێلی دەربەندیخان بە ئاراستەی چوون بۆ سلێمانی دۆزراوەتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەی لێدەکەن."
قایمقامی دەربەندیخان دەربارەی ناسنامەی تەرمەکە بە رووداوی گوت، "ئەوەی دۆزراوەتەوە تەرمی پیاوێکە، بەڵام هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە و نازانرێت تەمەنی چەندە و ناوی چییە و خەڵکی کوێیە."
تەرمی ئەو کەسە براوەتە دادپزیشکیی دەربەندیخان تاوەکو ئەو کاتەی ناسنامەی ئاشکرا دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ