رووداو دیجیتاڵ
کچێکی کورد لە پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی کاراتیدا کە لە ئێران بەڕێوەچوو، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی کاراتی لە رۆژانی رابردوودا لە مازەندەرانی ئێران بەڕێوەچوو و تێیدا کچێکی تەمەن 13 ساڵانی کورد لە بەشی مێرمنداڵاندا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
ئایلین دەلایی میلان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سێ ساڵە کارتی دەکات و بۆ یەکەمجار بووە لە پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتیدا بەشداری بکات.
ئایلین خەڵکی شاری ماکۆی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانە و نیشتەجێی شاری ئامولی پارێزگای مازەندەرانە لە باکووری ئێران؛ ئەو لە پاڵەوانێتییەکەدا توانی لە بەشی کێبڕکێ پلەی یەکەم و لە بەشی نمایشی هونەرەکانی کاراتیدا لە نێو 94 وەرزشوانی کاراتییدا پلەی دووەم بەدەست بهێنێت.
پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی کاراتی بە بەشداری 700 یاریزان لە رەگەزی نێر و دوو هەزار و 600 لە رەگەزی مێ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، عێراق و هەرێمی کوردستان، سریلانکا، سڕبیا و ئەفغانستان لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی 28 و 29-09-2023 لە شارەکانی بابولسەر و فەرەیدوونکەناری پارێزگای مازەندەرانی ئێران، بەڕێوەچوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ