لە شەقامی سالمی سلێمانی 36 تۆن پاشماوەی ئاهەنگی پێشوازیی سەری ساڵ کۆکرایەوە

01-01-2024
پێشەوا بەختیار
کۆکردنەوەی خاشاک و پاشماوەی خەڵک لە شەقامی سالم. وێنە: رووداو
کۆکردنەوەی خاشاک و پاشماوەی خەڵک لە شەقامی سالم. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی

لە یەکەمین بەرەبەیانی ساڵی نوێدا و دوای ئاهەنگ و خۆشی و شادی، ئەوەی لەدوای خەڵک بەجێماوە لە شەقامی سالم، خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی یارییە ئاگرینەکانە، ژینگەپارێزان دوای شەش کاژێر 36 تۆن پاشماوەیان کۆکردەوە.
 
محەممەد هاروون، ژینگەپارێز دەڵێت، "پێشتر چوار کرێکار ئیشمان دەکرد لێرە، هەریەکەو چوار عەلاگەی رەش زبڵمان کۆدەکردەوە، بەس ئەمڕۆ لانیکەم هەریەکەو 150 عەلاگەمان کۆکردەوە، ماعەدا زۆر هیلاک بوین."
 
لە رۆژانی ئاسایی بە درێژایی شاڕێی سالم، ژینگەپارێزەکان 16 تۆن خاشاکیان کۆکردووەتەوە و فڕێیانداوە، بەڵام لە بۆنەکان ژمارەکە بۆ دوو هێندە و زیاتر بەرزدەبێتەوە، بە 50 کرێکار خاشاکەکە کۆکراوەتەوە.
 
مستەفا محەممەد، چاودێری ژینگەپارێزان دەڵێت، "سێ قات و چوار قات رێژەکە زیادی کردووە، ئەمڕۆ زبڵەکە زۆرە، بە تانکەر و گەڵابە و کاپیسە خەریکی کۆکردنەوە بووین."
 
دوای کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، شەقامەکە لەلایەن ژینگەپارێزانەوە گسک درا و شۆردرا، شەقامەکە بە تەواوی خاوێن کرایەوە.
 
گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، لە رۆژی یەکەمی ساڵی 2024دا 1100 تۆن زبڵ لە سلێمانی کۆکراوەتەوە کە لە رۆژانی ئاسایی تەنیا 700 تۆن زبڵ لە شارەکە کۆدەکرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی پارتی و یەکێتی

گفتوگۆی پارتی و یەکێتی لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان دەستپێدەکات

بڕیارە دوای جەژنی رەمەزان، کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی دەستپێبکەنەوە. بەپێی زانیارییەکان، هەردوولا دوای جەژن لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان گفتوگۆ دەکەن و بڕیارە پڕۆژە هاوبەشەکەی نێوانیان واژۆ بکەن