مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە پانێڵێکی لووتکەی تەندروستی جیهانیدا گەنگەشەدەکرێن

29-10-2019
هونەر رێبوار
نیشانەکردن کەشوهەوا
A+ A-

رووداو- هەولێر

کارەکانی لووتکەی تەندروستی جیهانی بەردەوامن و ئەمڕۆ چەند پانێڵێک لەبارەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، ئاسایشی تەندروستی گشتی و دابینکردنی تەندروستی چوونییەک بۆ هەمووان بەڕێوەدەچێت. 

بەگوێرەی پلانی راگەیێندراوی لووتکەی تەندروستی جیهانی دوای بەڕێوەچوونی چەند پانێڵێكی جیاواز لە رۆژانی یەکەم و دووەمی لووتکەکە، ئەمڕۆ دواین رۆژی لووتکەکە دەبێت و تێیدا چەند وۆرکشۆپ و پانێڵێک بە بەشداری نوێنەری تەندروستی وڵاتان، تویژەران، پزیشكان و وەزیری تەندروستی چەندین وڵات ئەنجامدەدرێن. 

د. ئاراس برادۆستی، سەرۆکی لووتکەی تەندروستی کوردستان کە بە فەرمی لەلایەن پرۆفیسۆر د. دێتلێڤ گانتین، سەرۆکی لووتکەی تەندروستی جیهانی بانگهێشتکراوە، بەشداری چەند پانێڵێکی کردووە و داوای هاوکاری بۆ کوردستان کرد. 

دکتۆر ئاراس برادۆستی دەڵێت، بانگهێشتکردنی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی تەندروستی جیهانی دەستکەوتێکی گەورەیە، چونکە کوردستان دەبێتە تاکە بەشداربووی ناوچەکە لە لووتکەی تەندروستی جیهانیدا، هیچ یەکێک لە وڵاتانی عێراق، تورکیا و ئێران لە لووتکەکەدا بانگهێشتنەکراون.

سەرۆکی لووتکەی تەندروستی کوردستان روونیدەکاتەوە داوایکردووە هاوکاری کوردستان بکرێت بۆ ریفۆرمی تەندروستی، دابینکردنی بودجەیەک بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکان و بودجەی تایبەت بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی. 

لووتکەی تەندروستی جیهانی کۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی تەندروستی فراوانە، ساڵانە بە بەشداری زۆرتر لە 2000 کەس لە ١٠٠ نەتەوە و بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠ قسەکەر سازدەکرێت، ئەمساڵ لووتکەکە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و بۆ یەکەمجارە سەرۆکی لووتکەی تەندروستی کوردستان تێیدا بەشدارە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 د. سۆما مەسعوود و نموونەیەک لە قاپ و کەوچکی پلاستیکی.

پسپۆڕێک: بە کەوچکی پلاستیکی خۆراکی گەرم نەخورێت

پسپۆڕێکی کیمیای ئەندامی ئاشکرای دەکات، بەرکەوتنی گەرمی بە مادە پلاستیکییەکان، ژەهریان لێ دروستدەبێت، هەر بۆیە پێشنیازدەکات کە بە کەوچکی پلاستیکی خۆراک نەخورێت و هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.