داواکارییەکانی کوردستان لە لووتکەی تەندروستی جیهانی

28-10-2019
هونەر رێبوار
نیشانەکردن لووتکەی تەندروستیی
A+ A-

رووداو- هەولێر 

لووتکەی تەندروستی جیهانی بەردەوامە، لەنێو لووتکەکەدا سەرۆکی لووتکەی تەندروستی کوردستان بەشداری لە دوو پانێڵ کردووە و تێیدا سێ داواکاری ئاڕاستەی بەشداربووانی لووتکەکەدا دەکات.

د. ئاراس برادۆستی، سەرۆکی لووتکەی تەندروستی کوردستان لە لووتکەکەدا بەشدارە، لە پانێڵێکدا سێ داواکاری ئاڕاستەی رێكخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە، لەلایەکەوە داوای هاوکاری رێكخراوە نێودەوڵەتییەکانی کرد بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری تەندروستی و دەروونی بەشێوەیەکی باشتر و فراوانتر بگەیێندرێنە ئاوارەکان، گووتیشی کوردستان بە تەنیا ناتوانێت ئەو هەموو ئاوارەیە لەڕووی تەندروستیی و دەروونییەوە خزمەت بکات.

برادۆستی لە بەشێكی دیکەی پانێڵەکەیدا گووتی دەبێت هاوکاری کوردستان بکرێت ریفۆرم، لە رێكخستنەوەی و پێشخستنی کەرتی تەندروستی کوردستان لەپێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی چوونییەک بۆ هەمووان. 

سەرۆکی لووتکەی تەندروستی کوردستان لە پانێڵەکەدا گووتیشی دەبێت وڵاتانی جیهان هاوکاربن لە دابینکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ باشترکردن و پێشخستنی ستراتیژی هۆشیاری تەندروستی، هاوکات بەرەوپێشبردنی سیستەم و کەرتی تەندروستی و دۆخی دەرووندروستی لەنێو ئاوارەکان. 

سەرۆکی لووتکەی تەندروستی کوردستان بەفەرمی بانگهێشتی لووتکەکە کراوە، کە تێیدا چەندین پانێڵ بەڕێوەدەچن، گرنگترین مژارەکانی پانێڵەکان بریتین لە پێشنیازەکان بۆ باشترکردنی سیستەمی تەندروستی وڵاتان، دۆخی تەندروستی ئاوارەکان، یەکسانی جێندەری و دابینکردنی تەندروستی چوونیەک بۆ هەمووان بەڕێودەچن. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە