زوو دەستپێکردنی چارەسەری دژەڤایرۆسی HIV مەترسیی گواستنەوە کەمتردەکاتەوە

26-12-2019
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
.
.
A+ A-

رووداو- هەولێر

 پسپۆڕێكی نەخۆشییە هەوکردنەکان لە مایۆکلینیک رایدەگەیێنێت، زوودەستنیشانکردن و زوو دەستپێكردنی چارەسەری دژەڤایرۆسی HIVی تووشکەری ئەیدز، مەترسیی نەخۆشییەکە کەمدەکاتەوە و ڤایرۆسەکە لاوازدەکات. 
د. ستاسی ریزا، پسپۆڕی نەخۆشییە هەوکردنییەکان لە مایۆکلینیک دەڵێت، ئەوانەی دەرمانی دژەڤایرۆس وەردەگرن، ڤایرۆسەکەیان لاوازدەبێت، هاوکات کەمتر لە کەسی تووشبوو بۆ کەسێكی ساخ دەگوازرێتەوە.  

د. ستاسی ریزا، پسپۆڕی نەخۆشییە هەوکردنییەکان لە مایۆکلینیک

" ئەگەر هەر تووشبوویەکی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی زوو دەستنیشانکرابووایە و لە کلینیکی تایبەت چارەسەری گونجاوی وەرگرتبووایە ئەوا ڤایرۆسەکە لاوازدەبوو و تەنانەت لەوانەیە لەنێویش چووبا، گرفتەکە ئەوەیە کاتێک کەسێک تووشی ڤایرۆسەکە دەبێت درەنگ دەستنیشاندەکرێت و چارەسەری گونجاو وەرناگرێت بەمەش ڤایرۆسەکە لە جەستەیەدا بەردەوام زۆر دەبێت و دواتر بەرگری کەسەکە لاواز دەبێت و تووشی هەوکردنی دیکە دەبێت و بەهۆیەوە دەمرێت، بۆیە ئەگەر هەر تووشبوویەک بە زووترین کات دەستنیشانبکرێت و چارەسەری پێویست و بەردەوام وەربگرێت دەتوانێت وەک کەسێکی ئاسایی بژیت، تووشبوون بە ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی هەوکردنێکی جددیە بەڵام دەتوانرێت کۆنترۆڵبکرێت ئەگەر کەسەکە بەشێوەیەکی رێک دەرمانەکان وەربگرێت، ئێمە داوا دەکەین پشکنینی پێشوەختەی ئەم ڤایرۆسە بکرێت، دەبێت ئەم تێڕوانینە خراپە لەبارەی ئەم نەخۆشییە نەهێڵێین، من پێتانی دەڵێم هەر تووشبوویەک ئەگەر زوو دەستنیشانبکرێت و چارەسەری پێویست وەربگرێت وەک کەسێکی ئاسایی دەژیت وەک چۆن کەسێک بەرزە پەستانی خوێنی هەیە و دەرمانەکانی دەخوات، تووشبووانی ڤایرۆسی ئێج ئای ڤیش بەهەمان شێوەن."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە