د. عەبدولواحید محەممەد: لە عێراق 70٪ـی خانمان و 40٪ـی پیاوان گرێی 'غودە'ـیان هەیە

03-07-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی رایدەگەیەنێت، ساڵانە ژمارەی تووشبووانی کێشەکانی غودە زیاددەکات بەتایبەت شێرپەنجەی غودە لەنێو خانمان.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی تەممووزی 2024 د. عەبدولواحید محەممەد، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، نەخۆشیی غودەی کەمکار لەنێو هاووڵاتییان بەربڵاوە و ئێستا لە عێراق 70٪ـی خانمان و 40٪ـی پیاوان گرێی 'غودە'ـیان هەیە.
 
د. عەبدولواحید محەممەد دەڵێت: ''رۆژ هەبووە 10 تووشبووی شێرپەنجەی غودە هاتووەتە نۆرینگە  و رێژەی تووشبوون زۆر زیادبووە''، هەروەها دەشڵێت: ئەگەر زوو پشکنین بۆ شێرپەنجەکە بکرێت، ئەوا زوو چارەسەریش دەکرێت.
 
هاوکات لە بەشێکی قسەکانیدا داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، پشکنینی پێشوەختە بکەن، چونکە ئەگەر کێشەکەیان زوو دەستنیشان بکرێت ئەوا زوو چارەسەریش دەکرێت.
 
ئەمڕۆ کۆنگرەی غودە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو کە تیایدا جەخت لە کێشەکانی غودە و چارەسەرە نوێیەکانی ئەو بوارە کرا.
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە کەنەدا، ئەم رێگەیانەی خوارەوە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی رژێنی پەریزادە ''غودە'' کەمدەکەنەوە وەکو؛
 
- کێشڕێکی
- نەبوونی بەرکەوتن لەگەڵ تیشکە زیانبەخشەکان یاخود کەم بەرکەوتن بەو تیشکانە
- بایەخدان بە خواردنی سەوزە و میوەکان 
- بایەخدان بە پشکنینی پێشوەختە
- وەرزش و جووڵەی رۆژانە
- دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و نێرگەلە
- خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە یۆد
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە