دامەزراوەی دڵ لە بەرازیل: کاکاو و شوکولاتەی تاڵ، چەوری دادەبەزێنن

02-07-2024
لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی دامەزراوەی دڵ لە بەرازیل، کاکاو و شوکولاتەی تاڵ چەوری و پەستانی خوێن دادەبەزێنن.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی دامەزراوەی دڵ لە بەرازیل ئەنجامدرا و دەرکەوت، خواردنی کاکاو و شوکولاتەی تاڵ، رۆڵیان دەبێت لە دابەزاندنی چەوریی خراپی خوێن و دابەزاندنی پەستانی خوێن و تەنانەت شەکری خوێنیش، هەروەها دڵیش بە تەندروستی دەهێڵنەوە.
 
لە توێژینەوەکەدا هەزار و 986 کەس بەشدارییان کردووە کە تەمەنیان لە سەروو 18 ساڵەوە بووە و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''ئەو کەسانەی لە توێژینەوەکەدا کاکاو و شوکولاتەی تاڵیان خواردووە، بە رێژەیەکی بەرچاو پەستانی خوێنیان کەمبووەتەوە''.
 
بەگوێرەی CDC، هەموو 33 چرکە جارێک لە ئەمریکا کەسێک بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنەوە گیانلەدەست دەدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە