زانکۆی هارڤارد: چالاکیی جەستەیی یارمەتیی کەمکردنەوەی خەمۆکی دەدات

دوێنێ کاژێر 03:12
لونا خالید
A+ A-
رووداو- تەندروستی

توێژینەوەیەک لە زانکۆی هارڤارد دەریدەخات، هەریەکە لە خۆراک، چالاکی جەستەیی و دەرمان دەتوانن رۆڵی گرنگ لە کەمکردنەوەی مەترسیی نەخۆشیی خەمۆکی بگێڕن.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کە دەرمانی گلوکاگۆن، بۆ چارەسەری شەکرە بەکاردێنن، مەترسیی خەمۆکیان بە رێژەی 10٪ کەمبووەتەوە.

دکتۆر ئەندرێس سپلێنسەر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی غوددە و کوێرە رژێنەکان لە نەخۆشخانەی مێمۆریاڵ هێرمان دەڵێت: دەرمانەکانی گلوکاگۆن، هەستی تێربوون بە گەدە دەبەخشن و رێگە بە نەخۆشەکان دەدات هەڵبژاردەی باشتری خۆراک بکەن و تەندروستتر بن.

لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئەنجامدانی وەرزشی مامناوەند بۆ بەهێز، خۆراکی تەندروست یارمەتیی کەمکردنەوەی مەترسیی نەخۆشییە نیورۆسایکۆلۆجییەکان (نەخۆشییە دەمارییە دەروونییەکان) دەدەن، بە نەخۆشیی خەمۆکیشەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەکە، نزیکەی 5٪‌ی دانیشتوانی گەورەساڵانی جیهان، نەخۆشیی خەمۆکییان تووش دەبێت و نیشانەکانی خەمۆکییەکەش بە تووندی کاریگەریی لەسەر کواڵیتیی ژیانیان دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە