ژمارەی تووشبووانی ئاوڵەی مەیموون 50 هەزاری تێپەڕاند

01-09-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامارێکی نوێی لەبارەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکە ژمارەی تووشبووان 50 هەزار کەسی لە جیهاندا تێپەڕاندووە؛ رێکخراوەکە باسی لەوەش کردووە، رێژەی تووشبوون لەو بەشانەی ئەمریکا و ئەوروپا کە پێشووتر بەرزبوو، دابەزیوە.
 
رۆژی چوارشەممە 31-9-2022، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، ژمارەی ئەوانەی لە 2022 تووشی ئاوڵەی مەیموون بوون لە جیهاندا گەیشتووەتە 50 هەزار و 496 کەس. ئەمە لە کاتێکدایە، لە تەمووزی ئەمساڵدا ئەو ئاژانسەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاوڵەی مەیموونی وەکو دۆخی لەناکاوی تەندروستیی جیهانی ناساند.
 
تێدرۆس ئەدهانۆم، سکرتێری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، لە ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە ژمارەی تووشبووان روو لە زیادبوون دەکەن، بەڵام دڵخۆشن بەوەی لە کەنەدا کەمبوونەوەی بەردەوامی رێژەی تووشبوونیان تۆمارکردووە.
 
ئەدهانۆم هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد، لە ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپاش وەکو ئەڵمانیا و هۆڵەندا رێژەی تووشبوون بەراورد بە پێشووتر کەمبووەتەوە، ئەمەش کاریگەریی هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لەبارەی نەخۆشییەکەوە سەلماندووە.
 
لە دەرەوەی کیشوەری ئەفریقا، زۆربەی ئەو تووشبووانەی ئاوڵەی مەیموون کە تۆمارکراون لە دوای مانگی ئایارەوە بوون. بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، پێویستە رێکاری پێویستی سیاسی و تەندروستی بۆ رێگەگرتن لە نەخۆشییەکە بگیرێتەبەر.
 
پەتاکە زیاتر لە پیاوانی هاوڕەگەزخواز دەرکەوتووە و ماوەی نەخۆشییەکە دەکرێت 5 بۆ 21 رۆژ بخایێنێت. هەندێک لە نیشانەکانیشی بریتین لە تا، سەرئێشە، هەڵاوسانی لیمفەرژێنەکان، سەرگێژ بوون، ئازاری ماسولکە، خووران، ئازاری پشت و لەرزلێهاتن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 د. سۆما مەسعوود و نموونەیەک لە قاپ و کەوچکی پلاستیکی.

پسپۆڕێک: بە کەوچکی پلاستیکی خۆراکی گەرم نەخورێت

پسپۆڕێکی کیمیای ئەندامی ئاشکرای دەکات، بەرکەوتنی گەرمی بە مادە پلاستیکییەکان، ژەهریان لێ دروستدەبێت، هەر بۆیە پێشنیازدەکات کە بە کەوچکی پلاستیکی خۆراک نەخورێت و هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.