دیزاینەرێکی کامیرۆنی کەلەپووری ئەفریقا ئاوێتەی فاشنی فەرەنسا دەکات

26-06-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هونەر بە گشتی زمانێکی لێکتێگەیشتنی نەتەوەکانە، لەوانەش هونەری دیزاینی جلوبەرگ. ئیمان ئاییسی، دیزاینەری کامیرۆنی، لە رێگەی دیزاینەکانییەوە کەلەپووری کیشوەرەکەی کە ئەفریقایە، ئاوێتەی دیزاینی جلوبەرگە گرانبەهاکانی یەکێک لە گرنگترین ناوەندەکانی پیشەسازی جلوبەرگە لە جیهاندا دەکات، ئەویش فەرەنسایە.
 
ئەو دیزاینەرە کامیرۆنییە لە چوارچێوەی هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس بۆ جلوبەرگە گرانبەهاکان، رۆژی سێشەممە 25ـی حوزەیرانی 2024 نوێترین کۆمەڵە دیزاینی خۆی خستەڕوو.
 
نمایشی جلوبەرگەکان لەلایەن ژمارەیەک ژنە نمایشکاری رەش پێست و سپی پێستی چەند کیشوەرێک نمایشکران، هەموویان بە یەک ستایلی قژ و برژانگی درێژ دەرکەوتن.
 
یەکەم دیزاین لەلایەن نمایشکاریکی دەمامکدار بوو، ئەویش پۆشینی جلێکی رەش بوو لە شێوەی عەبا.
 
هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس بۆ جلوبەرگە گرانبەهاکان، لە 24 بۆ 27ـی حوزەیرانی 2024 لە پاریس بەڕێوەدەچێت، تێیدا براند و دیزاینەرە جیهانییەکان بەرهەمەکانیان دەخەنەڕوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە