نازدار زنجیرە ئاهەنگێک بەبۆنەی نەورۆز سازدەکات

20-03-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن نازدار
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند نازدار، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، زنجیرە ئاهەنگێک بۆ هەوادارانی لە ئەورووپا سازدەکات.
 
یەکەم ئاهەنگی ئەو هونەرمەندە لە 21ـی ئاداری 2025 لە ئەڵمانیا دەبێت، لە دووەم رۆژی نەورۆز ئاهەنگێک لەگەڵ ناوەندی رەوەندی کوردستان لە کۆڵنی ئەڵمانیا سازدەکات.
 
بڕیارە نازدار سێیەم ئاهەنگی لە سێیەم رۆژی نەورۆز لە سویسرا سازبکات، ژمارەیەک هونەرمەندی دیکەش لەو سێ ئاهەنگەدا بەشدار دەبن.
 
بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە زۆربەی هونەرمەندانی کورد ئاهەنگ بۆ هەوادارانیان لە کوردستان و تاراوگە دەگێڕن. 
 
لە ئەیلوولی 2024 نازدار دوایین ڤیدیۆکلیپی بەناوی "حنێ" بڵاوکردەوە، لە شوباتی رابردووش، بەشێک لە ڤیدیۆکلیپە کۆنەکانی لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە.
 
نازدار، لە نێو هەوادارانیدا بە نازدار جزیری دەناسرێت، لە جزیری باکووری کوردستان لە دایکبووە، لە 1993 لەگەڵ ماڵباتەکەی رووی لە ئەڵمانیا کردووە، خاوەنی پێنج ئەلبوومی گۆرانییە، جگە لە چەندین گۆرانی سینگڵ و ڤیدیۆکلیپ.
 
یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی بەناوی "هەی دنیایێ" بڵاوکردووەتەوە، دواتر ئەلبوومی "دڵی من و لەیلۆ"، "کەیف و شاهی" و "د تو وەرە" بڵاوکردووەتەو و بەکالۆریۆسی لە دەروونناسی لە ئەڵمانیا بەدەستهێناوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە