کارین دوای دابڕانێک بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە

18 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
کارین لە دوو بەرهەم و سەردەمی جیاوازدا
کارین لە دوو بەرهەم و سەردەمی جیاوازدا
نیشانەکردن کارین
A+ A-

رووداو دیجیتال

"دێڤەگەرم" ناونیشانێکی نوێیە بۆ سەردەمێکی نوێ لە ژیانی هونەری کارین کە لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە گۆرانی بۆ منداڵان گوتووە، دوای نۆ ساڵان دابڕان، دەست بەکاری هونەری دەکاتەوە، هونەری ئەمجارەی بۆ گەورەکانە، بۆ ئەوانەیە کە لەگەڵ ئەودا گەورەبوونە و بیرەوەرییان لەگەڵ بەرهەمەکانیدا هەیە.
 
گۆرانیی "دێڤەگەرم" لە تێکست و ئاوازی هونەرمەند زانا جەبەلییە، دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن ئەحمەد جوزی کراوە.
 
هەڵز ئەحمەد، دایکی کارین، سەرپەرشتیی کاری بەرهەمە نوێیەکەی کردووە و بە رووداوی راگەیاند، کارین دوای دابڕانێکی نۆ ساڵە لە کاری هونەری، بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە و بڕیارە بە ستایلێکی جیاواز لە کاری هونەری بەردەوام بێت.
 
هەڵز ئەحمەد جگە لەوەی ئەرکی دایکایەتی بۆ کچەکەی لەسەرە، لە رووە هونەرییەکەوە، پاڵپشت و سەرپەرشتیاری بەرهەمەکانیەتی و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەرهەمەکە لەبارەی نەورۆزە و لە کوردستان وێنەگیراوە، بڕیارە لە 19 ئاداری 2025 بڵاوبکرێتەوە.
 
کارین، خەڵکی پارێزگای دهۆکە و لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، یەکەم بەرهەمی لە تەمەنی هەشت ساڵیدا لە 2013 بڵاوکردووەتەوە، 14 کلیپی گۆرانیی بۆ منداڵان هەیە و ئێستا سەرقاڵی خوێندنە لە ئەڵمانیا.
 
یەکێک لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی کارین لە سەردەمی منداڵیدا "ئەز حەژ تە دکەم کوردستان"ـە کە زیاتر لە چوار ملیۆن بینەری لە یەتیوب هەیە، هەروەها گۆرانیی "تۆتیکە" و "باڵدەگرم" کە هەریەکەیان زیاتر لە یەک ملیۆن بینەریان لە یوتیوب هەیە. 
 

دیمەنێک لە ڤیدیۆکلیپی "دێڤەگەرم"

دیمەنێک لە ڤیدیۆکلیپی "دێڤەگەرم"

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە