رووداو دیجیتاڵ
"فەقەتین" ناوی فیلمێکی بڵندی کوردییە لە باکووری کوردستان، چیرۆکەکەی باس لە گوندپارێزی و دوورکەوتنەوە لە وڵات دەکات، بڕیارە لە دوو فێستیڤاڵی فیلم لە ئەمریکا و رووسیا بەشدار بێت.
حەسەن دەمیرتاش، دەرهێنەری فیلمەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیارە فیلمەکەی لە 4ـی نیسانی 2024 لە 24ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فینێکس لە ئەمریکا و لە 19ـی هەمان مانگ لە 46ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی مۆسکۆ بەشداربێت.
یەکەم پێشاندانی فیلمەکەی لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سالیرنۆ لە 30 تشرینی دووەمی 2023 بوو لە ئیتاڵیا، دەمیرتاش، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، جگە لەو دوو فێستیڤاڵە، بڕیارە فیلمەکەی ئەمساڵ لە فێستیڤاڵی دیکەی سینەمایی لە فەرەنسا و ئیتاڵیا بەشدار بێت.
فیلمەکە باس لە گوندپارێزی لە باکووری کوردستان دەکات، رووداوەکانی لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو روودەدەن، کارەکتەری سەرەکی فیلمەکە پیاوێکە هاوژینەکەی مردووە بۆ ماوە پێنج ساڵ دەچێتە سەر گۆڕەکەی، حکومەت داوا لەو خەڵکی گوندەکە دەکات، گوند جێبهێڵن یا ببن بە گوندپارێز، بەڵام ئەوان رازی نابن و گوندەکە جێدەهیڵن.
کارەکتەری سەرەکیی فیلم دەچێتە سەر گۆڕی هاوژینەکەی و ئێسکێکی دەردەهێنێت و لەگەڵ خۆی دەیبات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ