فیلمی 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' دەست بە کارەکانی دەکات

09-08-2022
بڕوا کیانی @brwakyani
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

فیلمی سینەمایی "خۆشەویستی لەسەردەمی کۆرۆنا" کە لە هەولێر و بەغدا کاری وێنەگرتنی بۆ دەکرێت، دەست بە کارەکانی دەکات، بەرهەمهێنەری فیلمەکەش دەڵێت، لە هەوڵدان بۆ ئەوەی لە پلاتفۆڕمەکانی وەکو نێتفلێکس و ئێچ بی ئۆ پەخشبکرێت. 
 
فیلمەکە لە ژانری ئارت کۆمیکە. سۆران عوسمان، بەرهەمهێنەری فیلمەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سۆ مارکێتینگ و کۆمپانیایەکی جیهانی ئەنجامی دەدەن، داواکارییان بۆ چەند کۆمپانیایەک پێشکێشکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا رێککەوتنیان واژۆ نەکردووە.
 
فیلمەکە لە سیناریۆ و دەرهێنانی هونەرمەند شوان عەتوفە. ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا و چەند ئەکتەرێکی دیکە رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. بەرهەمهێنەری فیلمەکە گوتی: لە داهاتوودا ناوی ئەکتەرەکانی دیکە ئاشکرا دەکەن.
 
سیناریۆی فیلمەکە تەواو بووە و بەرهەمهێنەری فیلمەکە گرێبەستی لەگەڵ بەشێک لە ئەکتەرەکان واژۆ کردووە. بە گوتەی سۆران عوسمان، لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە کارەکانی دەکات و "ماوەی 60 رۆژ دەخایێنێت."
 
ماوەی فیلمەکە 90 خولەکە و لە هەولێر و بەغدا کاری وێنەگرتنی بۆ دەکرێت. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە