دەفتەری کۆن و حیسابی تازەی ئەورووپا لە کوردستان
هەموو هێزەکانی ناوچەکە کەوتوونەتە تەقەلای ئەوەی کە لەم قۆناخەدا کورد بە شتێکی کەم رازی بکەن، بەڵام هەر ئەوە خۆی واتای واقیعێکی تازەیە، بۆیە هێزێکی جیهانیی وەک فەرەنسا زۆر بە باشی ئەوە دەزانێت...
هەموو هێزەکانی ناوچەکە کەوتوونەتە تەقەلای ئەوەی کە لەم قۆناخەدا کورد بە شتێکی کەم رازی بکەن، بەڵام هەر ئەوە خۆی واتای واقیعێکی تازەیە، بۆیە هێزێکی جیهانیی وەک فەرەنسا زۆر بە باشی ئەوە دەزانێت...
ساڵی 2024 بۆ ئێران ساڵێکی سەخت بوو، ئەگەر ئێستاش هێرشێکی بکرێتە سەر، ئەم ساڵیشی هەروا بە سەختی و نالەبارییەکی زیاترەوە دەڕوات. رەنگە نیگەرانیی پلە یەکی ئێستای ئێران بە تەنیا هێرشێکی گریمانەیی ئەمریکا - ئیسرائیل بۆ سەر بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی نەبێت، بەڵکو زیاتر ئەوەبێت کە بەهۆی هێرش و گەمارۆی کەمەرشکێنی ئابوورییەوە، جارێکی دیکە ناڕەزایی ناوخۆیی لەو وڵاتە سەرهەڵبداتەوە کە دەشێ چارەنووسە سیاسییەکەی یەکلایی بکاتەوە.
زریان رۆژهەڵاتی دەنووسێت: "رێککەوتنە 8 خاڵییەکەی سووریا - هەسەدە، وەرچەرخانێکی مێژوویی گرنگە لە سووریای نوێ دا."
زۆر لایەن گرەو لەسەر پەیامی گریمانەیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەن و دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا بڵاوبکرێتەوە. پەیامەکە دەکرێت لە 40 ساڵی ناکۆکی نێوان تورکیا و پەکەکە ببێتە خاڵێکی وەچەرخان. هەرچەندە ئەستەمە راستەوخۆ چەک دابنێت، بەڵام رێگە بۆ چەکدادان لە داهاتوودا خۆش دەکات. پرسی چەکدادانی پەکەکە ناکرێت وەکو پرسێکی ناوخۆیی سەیر بکرێت، بەڵکو کاریگەری لەسەر تەواوی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەیە.
ژمارەی پێچەوانە بۆ دەستبەکاربوونی ترەمپ دەستی پێکردووە کە هەریەک لە ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی چاویان لە دەمی دەبێت سەبارەت بە سووریا، بەڵام ئەمریکاش ئەو هێزە بێ سنوورەی نییە کە هەموو شت یەکلا بکاتەوە. چارەنووسی سووریا بە داینامیکی نێوخۆیی جۆری پەیوەندییەکانی گرووپە چەکدارییە جیاوازەکان، هەروەها خواستی ئەورووپا، خەلیج، تورکیا و ئەورووپاش شێوە دەگرێت. سەرەڕای گوتاری وەزیری دەرەوی تورکیا لەبارەی عەرەبیبوونی کۆماری سووریا، بە ئەگەری زۆر پێگەی کورد لە سووریای دوای ئەسەد بەهێزتر دەبێت لە جاران. ئەویش دوای ئەوەی کە ئێستا هەوڵێکی جیدیتر بۆ یەکخستنی گوتاری کوردی لە سووریا هەیە.
هەسەدە و ئیدارەی خۆسەریش دوو رێگەیان لەبەردەمدایە؛ یەکەمیان ئەوەیە خۆیان لەگەڵ دۆخی نوێی سووریا بگونجێنن و بە یارمەتیی ئەنەکەسە- هەولێر لەگەڵ جۆلانی دانوستاندن بکەن، هەروەها بەیارمەتیی ئەمریکا، فەرەنسا، هەولێر و رەنگە ئۆجەلانیش، دەرگایەک لەگەڵ تورکیا بکەنەوە. ئەوەش پێویستی بە لانیکەم دابڕانێکی نەرمی هەسەدە لە "شەڕڤانە بیانییەکان"ـییەتی. دووەمیشیان ئەوەیە هەروا بەردەوام بێت و چاوەڕێی دەرکەوتنی شەڕێک بێت کە درەنگ یان زوو فراونتر ببێت. لەم حاڵەتەشدا، بە ئەگەری زۆرەوە ئیدارە و دامەزراوەکانی بەڕێوەبردنی خۆی لە ماوەی 6 مانگدا لەدەستدەدات، بەڵام لەوانەیە پاڵپشتیی دەرەکی بۆ شەڕێکی پارتیزانیی درێژخایەن مسۆگەر بکات.
دۆخی ئێستای سووریا چەندەی بەهێزبوونی هەتەشە بێت، ئەوەندەش بە واتای زیادبوونی کاریگەریی ناوچەیی تورکیا دێت لە سووریا و عێراق، ئەویش لەکاتێکدا ترەمپ گەڕاوەتەوە، بۆیە ئەمەش لەوانەیە وا لە ئێران، رووسیا و تەنانەت تاڕادەیەک عێراقیش بکات کە لە سووریا پشتی هەسەدە بگرن
لەوانەیە بەغدا بتوانێت بۆ ماوەیەکی کاتی هەندێک هەنگاوی کردەیی بۆ دوورکەوتنەوە لە شەڕ بنێت، بەڵام ئەستەم دیارە ئەوە هەتاسەر بێت و، دواجار ئەو شەڕە هەر دەگاتە ئێرە، ئەگەر ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەردەوام بن. چونکە نهێنییە ئاشکراکە ئەوەیە؛ بەپێی واقیع، لە بابەتی شەڕ و ئاشتی دا حکومەت تاکە لایەنی بڕیاردەر نییە.
یەکێک لە گەورەترین نیگەرانییەکانی ئێستای عێراق ئەوەیە کە چۆن رێگا لە بەکارهێنانی بێ مۆڵەتی ئاسمانی وڵاتەکەی لەلایەن وڵاتانی دیکەوە بگرێت، بەڵام بۆ ئەوە پێویستی بە رادار و سیستمی بەرگریی مووشەکی و هاوئاهەنگییەکی بەهێز لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە
بە ئەگەری زۆرەوە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، هەریەک لە ئەکتەرە دەرەکییەکانی کاریگەر لەسەر سەر پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت، خوازیاری ئەوەن کابینەی ئەمجارە زووتر پێکبێت. بۆ حکومەتی عێراق، بۆ شیعەکان و تەنانەت بۆ ئێرانیش لەم کاتەدا ناڕوونی دۆخی هەرێمی کوردستان دەتوانێت رێگە بۆ گرفتی ئەمنی بکاتەوە.
بۆ بینینی دیواری چین دەڕۆیشتین کە بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی گامیبیا لە تەنیشتم دانیشتبوو. گەنجێکی رەشتاڵەی باڵابەرز و تێگەیشتوو بوو. کوردیشی دەناسی. بە هۆی باوکییەوە کە کاتی خۆی باڵیۆز بووە لە عێراق و ئێران و سعودی، ناوی بارزانی نەمری بیستبوو. دەیگوت ئەوروپپیەکان کاتێ قەرزمان دەدەنێ مەرجێکی زۆرمان بۆ دادەنێن، بەڵام چینییەکان وا نین. باسی ئەوەی کرد کە رووبارێک وڵاتەکەی ئەوانی کردووەتە دوو لەت، بەڵام چینییەکان لە سەر ئەو رووبارە چەند پردێکیان بۆ دروستکردووین و ئەوەش وڵاتەکەمان یەکانگیرتر دەکات. ئەو دەیگوت من دەزانم کە چینییەکان عاشقی چاوی رەشی ئێمە نین، بەڵام خۆ ئەوروپی و ئەمریکییەکانیش هەر وان و هەرکەسە و بۆ بەرژەوەندی خۆی دێت، بەڵام هیچ نەبێ ئەمان مەرج دانانێن و شتێکت بۆ دروستدەکەن کە پێویستت پێیەتی.
نەسروڵڵا یەکێک لە پارێزراوترین سەرکردەکانی بەرەی موقاوەمە بوو، تەنانەت لەوانەیە هەر بەو هۆکارەش بووبێ لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی پزشکیان دا لە تاران بەشداریی نەکرد، بەمدواییانەش دیدارێکی لەگەڵ وەزیری دەرەوی ئێران هەڵوەشاندبووەوە کە، لەوانەیە ئەویش هەر بە هۆکاری ئەمنی بووبێت.
تۆخکردنەوەی ناسنامەی ئاینیی ئێزدییەکان تەنیا پەیوەندی بە ترسی مانەوەی ئەوانەوە نییە. پارتی لەو رێگەیەوە دەیەوێ کاریگەرییەکانی خۆی لە شنگال بپارێزێ، پەکەکەش لە ئاراستەیەکی پێچەوانەدا زیاتر حەز بە وێناکردنی ئێزدییەکانە وەک کەمینەیەکی ئایینی جیاواز دەکات و دەیەوێت شوێنی خۆی لەنێو کۆمەڵگەی ئێزدییەکان بکاتەوە. هەروەها شنگال بۆ عێراق قەڵایەکی سەربازییە بۆ کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆی سنووری نێوان خۆی و سووریا، داعش و ئاسایشی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان. بۆ گرووپەکانی "میحوەری موقاوەمە"ش چیای شنگال بنکەیەکی سەربازی گرنگە بۆ کۆنترۆڵی رێڕەوەکان، درۆن و شەڕە گریمانییەکانی داهاتوو.
روونکردنەوەکانی سوپای پاسداران بەشێک لە ناڕوونییەکانی رەواندووەتەوە و بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ، لەنێوان گێڕانەوەی میدیای وڵاتەکەی و گێڕانەوەی میدیای ئەمریکیدا روونکردنەوەیەکی دیکەی داوە. لە بەیاننامەکەوە وادەردەکەوێت کە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ باس کە لە رۆڵی فاکتەری مرۆیی لە هێرشەکە بکات کە ئەوەش بەهۆی درزێکی ئەمنییەوە روودەدات، بەڵام بە جەختکردنەوەشی لەوەی کە مووشەکەکە لە دەرەوەی شوێنی مانەوەی میوانەکانەوە تەقێندراوە، دەیەوێ ئاماژە بەوە بکات کە درزەکە بەجۆرە گەورە نەبووە کە سیخوڕێک بتوانێت بۆمبێک بباتە نێو بینای میوانەکان.
بێشک زەرەرمەندی یەکەم لە پەلکێشانی زیاتری پێکدادانەکانی تورکیا – پەکەکە بۆ ناو قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان، هەولێر و بەغدایە. بۆ هەولێر خراپە چونکە کۆنترۆڵی کردەیی لەسەر بەشێک لە خاکەکەی لە دەست دەدات و بۆ بەغداش خراپتر، چونکە لە کاتێکدا گرژییەکان زیاتر تەشەنەیان کردووەتەوە کە بەغدا هەم دەیەوێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا گەشەپێبدات، هەمیش خۆی تووشی شەڕی پەکەکە نەکات. ئەمە بێجگە لەوەی کە ئەم دۆخە کاریگەریی لەسەر سەروەرییەکەی دادەنێت و کێشەی زیاتری بۆ دەنێتەوە. ئەگەر تورکیا بێتە گارە، ئەمە لەگەڵ بەرژەوەندیی ئێران و گرووپە چەکدارەکاندا نایەتەوە چونکە هەرچۆنێک بێت، ئەوان تورکیا وەک ئەندامی ناتۆ و هاوپەیمانیی رۆژائاوا سەیر دەکەن. ئەگەر لە سەر نەخشەیەک سەیر بکەین، جموجۆڵەکان بۆ فراوانکردنی ناوچەی نفوز لەنێوان تورکیا و ئێران پێچەوانەی یەکن. ناوچەی نفوزی ئێران لە عێراق و سوریا لە باشوور و رۆژئاواوە بەروە باکوور و رۆژهەڵات هەڵدەکشێت و تورکیاش بە ئاراستەی پێچەوانەکەی مل دەنێت. نفوزی ئێران لە سلێمانی، هەبوونی گرووپەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە جێناکۆکەکان تاوەکو شەنگال لەگەڵ ناڕوونیی دۆخی ئیداریی پارێزگاکانی دیالە و کەرکووک، لەگەڵ گرژییەکان سەبارەت بە ئیدارەی خۆجێیی لە موسڵ، ئامادەیی گرووپە چەکدارەکان لە سووریا و هەروەها هەبوونی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوا بە ئەڵقەکانی نفوزی ئێران لە ملی باشووری تورکیاوە بەهیزتر دەکەن کە بە هەبوونی پەکەکەش لە هێڵێکی نێوان قەندیل – حەفتانین لە سنوورەکانی رۆژهەڵات- باکووری هەرێمی کوردستانەوە جەڕێندراوە. بە هۆی ئەو دۆخەوە، تەنانەت هەولێریش هەوڵیداوە کە زیاتر لە جاران پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ تاران و بەغدا ئاسایی بکاتەوە. بۆیە بە ئەگەری زۆر هاتنی تورکیا بۆ شوینیکی وەک گارە ناڕەزایی گرووپە چەکدارەکانی عێراقی لێدەکەوێتەوە.
گرنگیی جیۆپۆلەتیکی نەمسا، وەک وڵاتێکی بچووک، بەڵام نێوبژیوان لە گرفتە نێودەوڵەتییەکاندا، بۆ هەولێر بایەخی زۆرە. ئەویش لەکاتێکدا کە دنیا لە لێواری گرژییەکی زیاتردایە بەهۆی قەیرانە جیۆپۆلەتیکییەکانی دەریای چینی باشوور، ئەورووپای رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. ئەو گرنگییە زیاتر دەبێت کاتێک کۆتاییهاتنی ئەرکی یۆنامی لە عێراق لە داهاتوویەکی نزیک و، سەرقاڵیی هێزە سەرەکییەکانی ئەورووپا و ئەمریکا بە پرسە نێوخۆییەکانی و گرفتەکانیان لەگەڵ رووسیا و چین لەپێش چاو بگرین کە زۆرجار وەک پاڵپشتی هەرێمی کوردستان دەرکەوتوون.
هەر کامێک لە کاندیدەکانی ئێران بیبەنەوە، تەنانەت ئەگەر پزشکیانیش بێت، کێشەیەکی ئەوتۆ بۆ دەسەڵاتی رابەری ئێران دروست نابێت. مەسعودی پزیشکیان بەراشکاوی گوتوویەتی، کە ئەو نە دەتوانێت هەموو شت بگۆڕێ، نە دەیەوێت لە سیاسەتە گشتییەکانی رابەری ئێران دەربچێت.
ئەورووپای ئێستا کە خۆی بە سەرقافڵەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەزانێت، لە قازانجیدایە بۆ رێگرتن لە تیرۆر، پەنابەری و ناسەقامگیری کە دووکەڵەکەی دەچێتە چاوی، پشتیوانی لە چارەسەری پرسی کورد و فەلەستینییەکان بکات
گرنگترین کاریگەری کە دەشێ ئەگەری مردن یان دوورکەوتنەوەی رەئیسی لە سەرۆکایەتی کۆمار دایبنێت، پەیوەندی بە باسەکانی دیاریکردنی رابەری داهاتووی ئەو وڵاتەوە هەیە. رەئیسی یەکێک لەو کەسانە بوو کە ناوی بۆ جێگرتنەوەی رابەری باڵای ئێران دەهات. ئەمە بێجگە لەوەی هەروەک لە دەستووری ئێران دا هاتووە، لەکاتی مردن یان لەسەرکارلادانی رابەری باڵای ئێران دا، سەرۆککۆمار یەکێک لە ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە دەبێت کە تاوەکو کاتی دیاریکردنی رابەری نوێ، وڵات بەڕێوە دەبات و رۆڵی کارای لە دەستنیشانکردنی رابەری داهاتوودا دەبێت.
پێدەچێت بەشێک لە سیاسییەکانی بەغدا هیوایان بەوەبێت کە لە رێی دابینکردنی بەرژەوەندیی ئابورری و ئەمنییەوە دوو شت دەستبخەن؛ یەکیان ئاو، ئەوی دیکەشیان مامەڵەی راستەوخۆی تورکیایە لەگەڵ بەغدا. جارێ بەر لە هەموو شتێک سەرەڕای خواستی هەندێک لایەن بۆ ئەوەی ئەردۆغان سەردانی هەولێر نەکات، هاتنی ئەو بۆ هەولێر، سیاسەتی راگرتنی باڵانسە کە پێدەچێت پەیوەندیی بە دەروازەکانی بەغدای ئێستاوە هەبێت.
شێخ عومران حوسێن کە مەلایەکی پاکستانییە و لە ئەمریکای لاتین دەژی، قسەیەکی بۆ دووگین سەندەوە و چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆزی بۆ برەودان بە بابەتی فرە جەمسەری هێنایەوە. لە پشووەکەدا تۆزێ قسەمان کرد. گوتم ناکرێ ئایەتی قورئان تەنیا بۆ مەرامێکی سیاسی دیاریکراو بەکارببرێ. تۆزێک راوەستا و گوتی مەبەستت چییە؟ گوتم ئایەتی پیرۆزی «انا جعلناکم…» تان بۆ پاساوهێنانەوە بۆ فرەجەمسەری باس کرد لەنێوان دەوڵەتان و هێزدارەکاندا، بەڵام ئەی چی دەڵێی ئەگەر لە وڵاتێکی موسڵماندا دەسەڵات تەنیا لەلایەن یەک گەلەوە قۆرخ کرابێت و ئەوانی دیکە سەرکوت بکرێن؟ بۆ نموونە کورد لەلایەن برا موسڵمانەکانی خۆیەوە سەرکوت دەکرێت خۆ لە لایەن ئەمریکا یان رووسیاوە سەرکوت ناکرێ. گوتی راست دەکەی. کورد هەقی خۆیەتی بەرگری بکات، بەڵام وەک ئەوەی کە بە تەما بێ بڵێ ئیدی واز لەو بابەتە بێنە، گوتی لە دوای "شەڕی گەورە" کە بە قسەی خۆی شەڕێکی ئەتۆمی دەبێت، ئەوسا کوردیش رزگاری دەبێت.
لە پشت پەنجەرەکانی مۆسکۆوە، سیاسەتیش لە سەرما دەچێ کە پێویستە هەموو کات ئاگات لە ئەگەری دووژمنایەتییەک هەبێت. ئەگەر چرکەیەک لێی خافڵ بیت، وەک سەرما سەرت دەتەزێنێ. ئا لێرەوەیە کە لە دیدگای جیۆپۆلەتیکی زاڵ لە ئێستای رووسیا، دەبێ دەوڵەت وەک بینا گەورەکان قایم بێ و چەک و تفاقی بەهێزی هەبێ و لە روانگەی ئەمنییەوە بەباشی خۆی داپۆشیبێ، تاوەکو دووژمن وەکو سەرما زەفەری پێ نەبات.
هەرێمی کوردستان ئامادەیی دەربڕیوە کە هەر شوێنێک گومانی بارەگای مۆسادی لێدەکرێت، هاوکاری بەغدا بکات تاوەکو لە کاژێری سفردا لێی بکۆڵنەوە و بەوەش هەموو ئەو پڕوپاگەندانەی پووچەڵ کردووەتەوە کە دەکرێن. لە راستی دا ئەگەر تاران هەر سووربێت لەوەی کە هێرشەکەی لەبەر مۆساد کردووە، ئەوا دەکرێ بڵێێن ئەوە ئەنجامی زنجیرەیەک شکستی هەواڵگرییە بۆ ئەو وڵاتە کەوا بەم دواییانە هەر لە کوژرانی فەرماندەکانی سوپا و تەقینەوەکانی نێو ئێران و زانیاری هەڵە سەبارەت بە هەولێر دەگرێتەوە.
سەردانەکەی رۆژانی رابردووی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە کاتێکی هەستناکدا بوو. شەڕ و ململانێی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە، ئاستی گرژییەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش زیاتر کردووە. هێرشی گرووپە چەکدارییەکان و پرسی مانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لەم رۆژانەدا بابەتی گەرمی سیاسەت و میدیایە. خواستی بەشێک لە شیعەکانی عێراقیش بۆ ئاڕاستەکردنی سیاسەتی نێوخۆیی بەتایبەتی لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان- 2023 گوڕێکی زیاتری گرتووە. ئەگەری پێکدادانی نێوخۆیی هێزە چەکدارەکان لە باشووری عێراق و بەغدا و ئێستاش دەست شکاندنەوەی مالکی - حەلبووسی بە تایبەت لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و بە ئەگەری زۆر لە پشتی پەردەشەوە، لەسەر پۆستە ئیدارییەکانی ئەنبار و بەغدا رۆژەڤێکی گەرمە. قەیرانە چەندسەرە ئابووری، ئەمنی و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیش بەردەوامن. بۆیە ئاڵێرەدا، هێشتەوەی دەرگای دیالۆگ و گفتوگۆی بەردەوام، لەم کاتانەی ئێستای قەیراندا رێکارێکی گرنگە بۆئەوەی کە رێگا لە ئاڵۆزی زیاتر بگیرێت.
لە کەرکووک یەکێتی پلەی یەکەمی هێنا و ئەوەش تاقیکردنەوەیەک بوو بۆ سەرۆکی ئەو حیزبە دوای ئەوەی کە پێگەی خۆی وەک سەرۆکی حیزبەکەی قایم کرد و وادیارە لەوەشدا سەرکەوت. لە هەڵبژاردنی 2021دا 63371 دەنگی هەبوو، بەڵام ئەمجارە بۆ نزیکەی 140 هەزار دەنگ بەرزی کردەوە.
ژمارەی پێچەوانە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق دەستیپێکردووە و ئەو رۆژانەی کە ماون، لەڕووی سیاسی و ئەمنییەوە هەستناکن. ئەگەر رووداوێکی گەورەش روونەدەات و هەڵبژاردنەکە بکرێت، ئەوسا قۆناخێکی نوێ چاوەڕێی عێراق دەکات. بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی گشتیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەلومەرجی نێوخۆیی عێراق، دەشێ بێژین کە لانیکەم شەش هۆکار هەیە بۆ ئەوەی کە ساڵی داهاتوو، رۆژانێکی پڕ لە گرژی و جموجۆڵی سیاسی تێدا بێت. ململانێی نێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی و سەدر، کێشمەکێشی گرووپەکانی "موقاوەمەی ئیسلامی" و حکومەت، شەڕی غەززە و داینامیکی سیاسەتی نێودەوڵەتی، هاوشانی دۆخی کورد و سوننە لە ریزی ئەو فاکتەرانەن کە دەشێ هەوێنی ئاڵۆزییەکی تازە بن لە عێراق.
یەکێکی دیکە لە شوێنانەی کە چاوەڕوان دەکرێت لە دوای هەڵبژاردنەکە گرژی تێدا دروست بێت کەرکووکە کە دوای ساڵانێکی دوورودرێژ هەڵبژاردنی تێدا دەکرێت. ناکۆکییەکی چەند لایەنەی نێوخۆیی پێکهاتەکان لەگەڵ خۆیان و لەگەڵ یەکدی، هەرێمی کوردستان و بەغدا، هەروەها هاوسەنگی جیۆپۆلەتیکی وادەکەن کە هەم ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، هەمیش پرسی دیاریکردنی پارێزگاری نوێ بۆ کەرکووک پرسێکی ئاڵۆز و پڕ کێشە بێت.
ئەگەر کاردانەوەی حەلبووسی کشانەوەی وەزیرەکانی بێت، تەنیا دەتوانێت بۆ ماوەیێکی کاتی گرفت بۆ کابینەی حکومەتەکەی سوودانی دروست بکات کە هەر بۆخۆی بەشێک لە گرووپە شیعییەکانیش لێی رازی نین، بەڵام ئەگەر حەلبووسی دەنگی خۆی بخاتە پاڵ سەدر و داوای بایکۆت بکات، ئەوسا تەگەرەیەکی گەورە بۆ ئیتار دروست دەکات و ئەمەش لەوانەیە ئەگەری دواکەوتنی هەڵبژاردن زیاتر بکات.
سەدر، دەیەوێت بە تیرێک دوو نیشان بپێکێ؛ لەلایەک خاوەنداری پرسی فەلەستین دەکات و وەک پاڵەوانێکی جیهانی شیعی دەردەکەوێت و ئەوە بە تەنیا بۆ گرووپە چەکدارەکانی «موقاوەمەی ئیسلامی عێراق» ناهێڵێتەوە. لەلاکەی دیکەشەوە گوشارێکی تووند دەخاتە سەر حکومەتەکەی سوودانی
سەرنجتان بۆ دیوێکی تاریکی ژیانی بەشێک لە کوردانی تاراوگە رادەکێشم. شرۆڤە و شت ناکەم، تەنیا بەسەرهاتی گەنجێکتان بۆ دەگێڕمەوە کە 21 ساڵە لە ئەورووپایە
بێگومان شەڕ شتێکی باش نییە، بەڵام حاشا لەوەش ناکرێت کە هێشتا کاریگەرترین رێگەی وەرچەرخانە لە سیاسەتی دنیا، وەک ئەوەی کە رۆبەرت گیلپین باسی لێکردبوو. شەڕی ئەمجارە هەرچۆنێک کۆتایی پێ بێت، سەرنج بۆ سەر دۆسیەی فەلەستین و کوردیش لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رادەکێشێت.
لە سنوورەکانی ئیسرائیلدا لە سووریاوە تاوەکو لوبنان بەلانیکەمەوە 10 گرووپی چەکداری جیاجیا هەن، کە دەتوانن سەرئێشە بۆ ئیسرائیل دروست بکەن، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئیسرائیل پێویستی بە ئەنجامدانی کردەیەکی سەربازیی وا هەیە، کە بتوانێت شکستەکەی رۆژی هەینی لەبیربباتەوە. ئەم دۆخەش مەتەڵێکی ئەمنیی بۆ دروستکردووە: ئەگەر شەڕ فراوان بکات و بەرەو شوێنی دیکەی بەرێت و ئێرانیش تێوەبگلێنی دیار نییە، کە دەرەقەتی دێت یان نا . بۆیە لێرە ئەوەی یەکلاکەرەوەیە، هەڵوێستی زلهێزەکانی جیهان بەتایبەتی ئەمریکا و ئەوروپایە.
نەک تەنیا هەوڵدرا بۆئەوەی بە پاساوی تەکنیکی هەرێمی کوردستان لەو پڕۆژەیە دووربخرێتەوە، بەڵکو ئەو ئایدیایەش بەهێزبوو کە عێراق دەتوانێت بەهۆی پڕۆژەی وەهاوە هەرێمی کوردستان لاوازتر بکات کە بێشک ئەوەش واتای ناسەقامگیری لە ماوەی درێژخایەن دەدات.
لەم رۆژانەدا کە چەکوشی ئینفۆکراسی لەسەر زەین و بیرکردنەوەی کوردە لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەروەها لەو وەختانەدا کە رۆژنامەڤانی و کاری میدیا کەوتووەتە نێو ئاشووبێکی گەورەوە، تۆڕی میدیایی رووداو سەرکەوتنێکی دیکەی تۆمارکرد و خەڵاتی زێڕینی ستیڤی لە بواری میدیا بردەوە. بێگومان ئەمە دەسکەوتێکی گرنگە، بەڵام دیوەکەی دیکە ئەوەیە کە بەرپرسیاریی رووداویش لە هەردوو ئاستی کۆمەڵگە و کاری میدیایی دا زیاتر دەکات.
٪61ـی ئەو بەشداربووانەی کە بۆ یەکەمجارە مافی بەشداریکردنیان دەبێت و تەمەنیان لەنێوان 18-22ساڵیدایە، گوتوویانە کە بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەپێی ئەنجامەکان، هەرچی گرووپەکانی تەمەن بەرەو هەڵکشان دەڕوات خواستی بەشداری کەمدەبێتەوە و، ئەوەش لە گرووپی 60+ساڵدا دەگاتە 17%.
بەپێی ئەنجامەكانی راپرسییەکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو، 43.9%ی گەنجان كار دەكەن و لەوانەش، 61.5%یان نێرن و تەنیا 16.1%یان لە رەگەزی مێن و بەوەش ئامادەیی ژنان و كچان لە نێو هێزی كاردا لە ئاستێكی زۆر نزمدایە. ئەوان زیاتر بەكاری بێ بەرامبەر(Unpaid work)ەوە سەرقاڵن كە ئەمەش بۆ سیاسەتەكانی گەشەپێدان تەگەرە دروست دەكات