رووداو دیجیتاڵ
ئەمشەو ئەستێرەکانی سینەما لە شاری لۆس ئەنجلس دەدرەوشانەوە و لە هۆڵی دۆلبی هۆڵیوود بەشدارییان لە 96ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ ساڵی 2024 کرد. فیلمی ئۆپنهایمەر حەوت خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە.
لە رێوڕەسمەکەدا چەندین سینەماکار و هونەرمەند خەڵاتکران، لەنێویاندا کاستی فیلمی ئۆپنهایمەر دیارترینیان بوو کە بۆ 13 خەڵات بەربژێربوو.
لە سەرەتای رێوڕەسمەکەدا بەشداربووان بەسەر فەرشی سووردا چوونە نێو هۆڵی دۆلبی و وێنەیان گرت، دواتر رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکان دەستیپێکرد.
یەکەمین خەڵات بەخشرایە دەیڤن جۆی، ئەکتەری ئەمریکی بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشتیکار لە فیلمی (زە هۆڵدئۆڤەر) و لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا لەبەردەم بینەراندا گوتی، "ماوەیەکی زۆرە دەمەوێ جیاواز بم، بەڵام ئێستا ئەوەی دەمەوێ ئەوەیە؛ خۆم بم." دوای گوتەکانی دەیڤن، کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی (وار ئیز ئۆڤەر) خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی بەدەستهێنا.
فیلمی ئەنیمەیشنی (زە بۆی ئاند زە هیرۆن) کە لەلایەن هایۆمیازاکی و تووشیۆ سازۆکییەوە بەرهەمهێنرابوو، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین 'فیلمی ئەنیمەیشنی درێژ' پێبەخشرا.
فیلمی 'ئاناتۆمی ئۆف ئە فاڵ' خەڵاتی باشترین 'سیناریۆ' و 'ئەمریکان فیکشن' خەڵاتی باشترین 'چیرۆکی رەسەن'ـیان پێ بەخشرا.
بۆمبە ئەتۆمییەکەی ئۆپنهایمەر و حەوت خەڵاتی ئۆسکار
ئۆپنهایمەر فیلمێکی سێ کاژێری مێژوویی هەستبزووێنی هۆڵیوودە و باس لە بیرۆکەی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی دەکات لە جەنگی دووەمی جیهانی لەلایەن جەی رۆبەرت ئۆپەنهایمەر، زانای فیزیایی ئەمریکی کە دواتر بیرۆکەکە سەردەنێت بۆ وەشاندنی یەکەم بۆمبی ئەتۆمی و بۆ هەمیشە رێڕەوی ژیان دەگۆڕێت.
فیلمەکە لە رێوڕەسمەکەدا وەکو ئەوەی چاوەڕوان دەکرا، زۆرترین خەڵاتەکانی ئۆسکاری بردەوە کە ژمارەیان حەوت دانەبوو، خەڵاتەکانیش لە بەشەکانی باشترین (ئەکتەری سەرەکی، وێنەگرتنی جووڵاو، ئەکتەری پاڵپشتیکار، ڤیدیۆ ئێدیتینگ، میوزیک، دەرهێنان، وێنە).
هەوادارانی سینەما چاوەڕێ بوون ئەکتەرە ئێرلەندییەکە ببێتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار، لە کۆتاییشدا ئەوەی چاوەڕوانی بوون، روویدا و کێلیان مەرفی خەڵاتەکەی بەدەستهێنا، کریستۆڤەر نۆلان، دەرهێنەری فیلمەکەش وەکو باشترین دەرهێنەر دیاریکرا.
لە کۆتاییدا کیلیان مەرفی بۆمبە ئەتۆمییەکەی تەقاندەوە و خەڵاتی ئۆسکاری بۆ 'باشترین ئەکتەری سەرەکی' پێبەخشرا pic.twitter.com/siZIEYhuLf
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 11, 2024
ئۆپنهایمەر لە ماڵپەری سینەمایی IMDb لە 10 خاڵ 8.4ـی وەرگرتووە و 85٪ـی خەڵک لەسەر گووگڵ حەزیان بە فیلمەکە کردووە.
ئۆپنهایمەر 100 ملیۆن دۆلار بودجەی بۆ تەرخان کرا، تەنیا لە بۆکس ئۆفیس نزیکەی یەک ملیار دۆلاری کۆکردووەتەوە.
بێڵی ئێڵش داوای راگرتنی شەڕی کرد و جۆن سینا بەبێ جلوبەرگ هاتە سەر ستەیج
مامەڵەی گۆرانیبێژێک و ئەکتەرێکی ئەمریکی کاردانەوەی دروستکرد، بێڵی ئێڵش لە کاتی چوونە هۆڵی دۆلبی لەسەر چاکەتەکەی هێمایەکی بۆ راگرتنی شەڕ دانابوو، کە مەبەست لێی راگرتنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس بوو، هەروەها دەرکەوتنی جۆن سینا، بەبێ جلوبەرگ لەسەر ستەیج شتێکی چاوەڕوان نەکراوبوو، هەرچەندە روون نەبوو هۆکاری نەپۆشینی جلوبەرگەکەی چی بوو.
لەدوای هەڵبژاردنی گۆرانیی What Was I Made For لە فیلمی باربی، کە لەلایەن بێڵی ئێڵش ـەوە گوتراوە، بە باشترین 'گۆرانیی رەسەن' و بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار، ئەو گۆرانیبێژە ئەمریکییە بووە گەنجترین هونەرمەند کە دوو خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنابێت.
لە درێژەی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا، ئێما ستۆن، ئەکتەر و پرۆدیوسەری ئەمریکی، ئەکتەری سەرەکیی فیلمی (پوور سینگس) بە باشترین ئەکتەری سەرەکیی ژن دەستنیشان کرا و خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرت.
هەروەها فیلمەکە لەدوای ئۆپنهایمەر بووە دووەمین فیلم کە زۆرترین خەڵاتی بردەوە، ژمارەی خەڵاتەکانی گەیاندە چوار خەڵاتی ئۆسکار.
ئۆسکار گەورەترین بۆنەی هونەریی سینەماییە، کە تێیدا ساڵانە خەڵات بەسەر باشترین سینەماکار و بەرهەمی سینەمایی دابەش دەکرێن.
رێوڕەسمی دابەشکردنی 96ـەمین خەڵاتەکانی ئۆسکار لە ویلایەتی لۆس ئەنجلسی ئەمریکا لە هۆڵی دۆڵبی هۆڵیوود بەڕێوەدەچوو، تێیدا زۆرینەی ئەستێرەکانی سینەما لە جیهاندا بەشدارییان تێداکرد.
خەڵاتەکانی ئۆسکار بەم شێوازە دابەشکران:
باشترین وێنە
ئۆپنهایمەر
باشترین ئەکتەری ژن
ئێما ستوون، ئەکتەر لە فیلمی پوور سینگز
باشترین ئەکتەری پیاو
کێلیان مەرفی، ئەکتەر لە فیلمی ئۆپنهایمەر
باشترین ئاکتەری پاڵپشتیکاری پیاو
رۆبێرت داونی، ئەکتەر لە فیلمی ئۆپنهایمەر
باشترین ئاکتەری پاڵپشتیکاری ژن
داڤین جۆی، ئەکتەر لە فیلمی زە هۆڵد ئۆڤەر
باشترین دەرهێنەر
کریستۆڤەر نۆلان، دەرهێنەری فیلمی ئۆپنهایمەر
باشترین کورتە فیلمی شەڕی راستەوخۆ
"The Wonderful Story of Henry Sugar"
باشترین دەنگ
The Zone of Interest
باشترین دابەشکاری رەسەن
لوودڤیگ ئانسن، ئۆپنهایمەر
باشترین گۆرانیی رەسەن
گۆرانیی What Was I Made For لە فیلمی باربی
باشترین ڤیژواڵ ئیفێکت
Godzilla Minus One
باشترین فیلم ئیدیتینگ
جینێفەر لەیم، ئۆپنهایمەر
باشترین کورتە فیلمی دۆکیۆمێنتاری
The Last Repair Shop
باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری درێژ
20Days in Mariupol
باشترین وێنەگرتن
ڤۆیتی ڤان هۆیتیما، ئۆپنهایمەر
باشترین کورتە فیلمی ئەنیمی
WAR IS OVER
باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی درێژ
The Boy and the Heron
باشترین چیرۆک
Anatomy of a Fall
باشترین چیرۆکی وەرگیراو
American Fiction
مەیکئەپ
مەیکەپ ئارتێستەکانی فیلمی پوور سینگز
دیزاینی بەرهەم
فیلمی پوور سینگز
دیزاینی جلوبەرگ
هۆڵی وادینگت لە فیلمی، پوور سینگز
فیلمی درێژی نێودەوڵەتی
The Zone of Interest
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ