لە کۆنفرانسی رێکخراوی برۆدکاست پرۆ لە دوبەی چاوەکان لەسەر رووداون

08-11-2023
دیار جەمیل
کۆنفرانسی ساڵانەی رێکخراوی پرۆدکاست پرۆ
کۆنفرانسی ساڵانەی رێکخراوی پرۆدکاست پرۆ
نیشانەکردن رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە دوبەی کۆنفڕانسی ساڵانەی رێکخراوی برۆدکاست پرۆ لەلایەن لقی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی رێکخراوەکە بەڕێوەدەچێت، لە کۆنفرانسەکە پرسی پێگەی راگەیاندن لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان لە بواری تەکنەلۆژی و ترێندەکانی راگەیاندن گفتوگۆ دەکرێن.
 
رێکخراوی برۆدکاست رێکخراوێکی جیهانیی تەکنۆلۆژیا و ترێندەکانی بواری راگەیاندنە، ساڵانە کۆبوونەوە بۆ پێشەنگەکانی بوارە جیاوازەکانی راگەیاندن رێکدەخات و خۆشی کۆبوونەوەکان بەڕێوەدەبات، رۆژی 8ـی تشرینی دووەمی 2023، کاژێر 09:00 لە میدیا سیتی دووبەی کۆنفرانسەکە دەستیپێکرد و ئێوارەی هەمان رۆژ، ئیڤێنتی دابەشکردنی خەڵات لە هۆتێل ریتز کارلتۆلی دوبەی دەکرێت. 
 
بەڕێوەبەری گشتیی میدیا سیتی دوبەی، باسی لە گرنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە پێگەی راگەیاندن لە جیهاندا کرد و باسی لەو پڕۆژە گرنگانە کرد کە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە بواری تەکنۆلۆژیا و ترێندەکانی راگەیاندن دەکرێن. دواتر پانێڵەکانی کۆنفرانسی ئەم ساڵی برۆدکاست پرۆ دەستیان پێ کرد. 
 
بەگشتی بوارەکانی OTT, AI, Could  و هەروەها بە بازاڕکردن و شێوازی بڵاوکردنەوەکان لەسەر تەلەڤیزیۆن و دیجیتاڵ و تەکنۆلۆژییەکانی ئەو بوارانە، باسە سەرەکییەکانی پانێڵەکانی ئەم ساڵ بوون. 
 
هەژار برنجی، بەڕێوەبەری بەشی تەکنیکیی رووداو لە کۆنفراسەکەدا بەشداربوو، پانێڵی سێیەمی لەسەر Broadcast Tech Trends: IP، Cloud, AI and Edge Computing بەڕێوەبرد. هۆکاری بانگهێشتکردنی رووداو بۆ ئەو کۆنفرانسە ساڵانەیە ئەوە بوو؛ رووداو دەستی بە ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەک کردووە کە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەموو جیهان پرۆژەی نوێن و چاوەڕوانییەکی زۆری لەنێو پێشەنگا و بوارە تەکنەلۆژییەکان دروست کردووە.
 
هەژار برنجی، بەڕێوەبەری بەشی تەکنیکیی رووداو لە پانێڵەکەیدا باسی لە گرنگی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژی İP لەناو راگەیاندنەکاندا کرد و ئەزموونی رووداوی لەو بوارەدا پێشکێش بە ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە کرد، لە درێژەی پانێڵەکەدا باس لە گرنگی و کاریگەرییەکانی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد کرا کە ئێستا لەگەڵ ئەوەی مەترسی لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست دروست دەکات. هاوکات پێشکەوتنی یەکجار زۆر لە بوارەکانی راگەیاندن دەستەبەر دەکات، وەکو بەرهەمهێنانی زیاتری بەرهەمی بینراو.

 

 

بەڕێوەبەری بەشی تەکنیکی رووداو ئاماژەی بەوەش کرد؛ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هێشتا هەواڵ و زانیاری بەشێکی یەکجار گرنگن لە ژیانی رۆژانەی خەڵک و گەیاندنی هەواڵ و زانیاریی راست لە رێگەی پێشکەوتووترین تەکنۆلۆژییەکان و بە باشترین کوالێتی گرنگی زۆری هەیە. 
 
لە کۆتایی پانێڵەکەدا، هەژار برنجی جەختی کردەوە لە گرنگیی رێکخستن و دانانی پلانی باشتر لەلایەن شارەزایانی تەکنیکی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و گوتی، "گرنگە بەڕێوەبەرە تەکنیکییەکانی دەزگاکانی راگەیاندن لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بە شێوازێکی رێکخراو، قورسایی خۆیان و قسەی خۆیان هەبێت لە لای کۆمپانیا گەورەکانی بواری تەکنۆلۆژیی جیهانی و، وا بکەن لە پلانەکانی ئەو کۆمپانیایانەدا داواکاریی و پێویستییەکانی خەڵکی ناوچەکە لەبەرچاو بگیرێت."
 
لە کۆتاییدا بەشدارانی کۆنفرانسی برۆدکاست پرۆ پێشوازییەکی گەرمیان لە قسەکانی بەڕێوەبەری تەکنیکی رووداو کرد و بۆچوونی لە بوارە جیاوازەکان بە "باش" وەسف کرد. 
 
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ، 8ـی تشرینی دووەم رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ساڵانەی برۆدکاست پرۆ لە هۆتێل ریتز کارلتۆنی دوبەی سازبکرێت و بەرێوەبەری تەکنیکی رووداو یەکێک لە خەڵاتەکان پێشکێش بە براوەی خەڵاتەکە دەکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسوکاری بارمتە ئیسرائیلییەکان لە تەلئەڤیڤ گردبوونەتەوە و داوای ئازادکردنیان دەکەن. وێنە: Flash90

حەماس دەڵێت 34 بارمتە دەدەمەوە؛ ئیسرائیل دەڵێت مردوون یان زیندوون؟

ئیسرائیل رایگەیاند، حەماس پێشنیازێکی کردووە کە 34 بارمتەیان پێدەداتەوە، بەڵام داوایکرد حەماس روونی بکاتەوە ئەو بارمتانە زیندوون یان مردوو. حەماس هەروەها داوایکردووە، کاتیان پێبدرێت چونکە چارەنووسی بەشێک لە بارمتەکان نازانن؛ ئیسرائیلیش دەڵێت، حەماس چاک دەزانێت هەموو بارمتەکان لە کوێن.