گالەری

20-12-2023
8 Photos
دیار جەمیل
رووداو دیجیتاڵ 

زیاتر لە دوو مانگە هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامە، بەگوێرەی تەندروستیی غەززە تەنیا لە یەک رۆژدا نزیکەی 100 فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە کە بەشێکیان منداڵن. 
 
نەخۆشخانەکان ژمارەیەکی زۆر برینداری تێدان و بەشێک لە هاووڵاتییانی غەززە وەکو پەناگەیەک و خۆپاراستن لە هێرشەکان روویان لە نەخۆشخانە و قوتابخانەکان کردووە. 
 
تاوەکو ئێستا نزیکەی 20 هەزار کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە غەززە گیانیان لەدەستداوە، نزیکەی 13 هەزارییان ژن و منداڵن. 
 
دوای ئاگربەستەکەی 24ـی نۆڤەمبەری نێوان گرووپە چەکدارەکان و سوپای ئیسرائیل، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆببنەوە دەنگ لەسەر رەشنووسی راگرتنی شەڕی غەززە بدرێت.
 
گوشارەکان لەسەر حکومەتی ئیسرائیل بەردەوامە لەلایەن هاووڵاتییانی ئەو وڵاتەوە تاوەکو ئاگربەستێکی نوێ لەگەڵ حەماسدا بکات بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی دیکە و ئیسرئیلییەکان نیگەرانن کە حکومەت تائێستا نەیتوانیوە ژیانی بارمتەکان بپارێزێت.