ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگی 14 وێستگە لە پارێزگای کەرکووک

21-12-2023
دیار جەمیل
نیشانەکردن هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ لە بنکەکانی کۆمیسیۆن لە کەرکووک دەنگی 31 وێستگە جیاکراونەتەوە، بەپێی ئەو داتایانەی دەست هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو گەیشتوون، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەنی زۆرترین دەنگە لە کۆی ئەو وێستگانە، لە بەشێک لە وێستگەکانیش لایەنە عەرەبییەکان هیچ دەنگێکیان بەدەست نەهێناوە. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 21-12-2023، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگاکانی کەرکووک و سلێمانی و هەولێر و دهۆک دەستیان بە جیاکردنەوەی دەنگی ژمارەیەک وێستگە کرد کە بەشێکیان دەنگی ئەو کەسانەن کە لە هەڵبژاردنی تایبەتدا دەنگیان داوە.
 
بەپێی ئەو ئامارانەی بە دەستی پەیامنێری رووداو گەیشتووە، لە پارێزگای کەرکووک لەکۆی 31 وێستگە کە دەنگەکانیان جیاکراونەتەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە 1059 دەنگ خاوەنی زۆرترین ئەو دەنگانەیە کە لەو وێستگانە جیاکراونەتەوە، لەدوای یەکێتی، لیستی هاوپەیمانیی عەرەبی بە 512 دەنگ لە ریزبەندی دووەمدایە، هەروەها لە وێستگەکانی قەرەهەنجیر و سەرکانیش لایەنە عەرەبییەکان هیچ دەنگێکیان بەدەستنەهێناوە. 
 
جیاکردنەوەی دەنگەکان بەپێی وێستگە و پارێزگاکان: 
 
سێ وێستگەی قەرەهەنجیر و سەرکانی:
 
یەکێتی: 822 
 
پارتی: 1
 
نەوەی نوێ: 25
 
مەشخەڵ: 2
 
لایەنە عەرەبییەکان:  هیچ دەنگیان نەهێناوە
 
لە حەوت وێستگەی سنووری حەویجە و ریاز
 
هاوپەیمانیی عەرەبی: 216 دەنگ 
 
قیادە: 93 دەنگ
 
هاوپەیمانیی عرووبە: 230 دەنگ 
 
کەرکووکنا: 9 دەنگ 
 
پارتی: 2 دەنگ 
 
یەکێتی: 7 دەنگ 
 
نەوەی نوێ: 1 دەنگ 
 
لەچوار وێستگەی رەحیماوا و دوو وێستگەی داقووق:
 
بەرەی تورکمانی: 169 دەنگ 
 
هاوپەیمانیی عەرەبی: 128 دەنگ 
 
کەرکووکنا: 79 دەنگ 
 
یەکێتی: 172 
 
قیادە: 51 
 
نەوەی نوێ: 15
 
عرووبە: 34 دەنگ 
 
پارتی: 73 
 
تەنیا ئەمڕۆ لە لقی کەرکووکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، دەنگی31 وێستگە جیاکراونەتەوە و دەنگی لایەنەکان بەمشێوەیەیە: 
 
یەکێتی: 1059 دەنگ 
 
پارتی: 90 دەنگ 
 
هاوپەیمانیی عەرەبی: 512 
 
بەرەی تورکمانی: 169
 
کەرکووکنا: 114
 
قیادە: 256
 
نەوەی نوێ: 44
 
هاوپەیمانیی عرووبە: 485

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بژمێرەکانی سەرژمێری لە کەمپی مەخموور لە سنووری پارێزگای هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پرۆسەی سەرژمێری لەو پارێزگایانەی کارەکانیان تەواو نەبوون، درێژکرایەوە

لیژنەى باڵاى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان لە عێراق بڕیاریدا کاژێرەکانى کارى بژمێرەکان لەو پارێزگایانە درێژ بکاتەوە کە کارەکانى سەرژمێرى تیایاندا تەواو نەبووە.