لە ئەمریکا کۆچبەرە بێ بەڵگەنامەکان ناوێرن منداڵەکانیان بنێرنە قوتابخانە

23-01-2025
نیاز مستەفا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەر کۆچبەرێک بە بینینی دۆناڵد ترەمپ دژە کۆچبەری و دیپۆرتکردنەوەی بیر دێتەوە. ئەمە بۆ ئەو پەناخوازە بێ بەڵگەنامانەش راستە کە لە وڵاتەکەن. بەشێکیان لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ناوێرن منداڵەکانیان بنێرنە قوتابخانە. 
 
کارمەن، کۆچبەرێکی مەکسیکییە و باس لەوە دەکات، "قوتابخانەی ناوچەکەمان رێنماییمان پێدەدات کە ئارامبین و ئەم کارە لە قوتابخانەکەیان رێگەی پێنادرێت. زۆر دەترسم. چی بکەم ئەگەر منداڵەکەم بنێرمە قوتابخانە و دەستگیربکرێت؟ چۆن بتونم بژیم؟" 
 
رۆژی سێشەممە کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، دەسەڵات دەدەنە پۆلیس و ئاژانسەکانی دیکە کە کۆچبەری بێ بەڵگەنامە دەستگیربکەن، تەنانەت لە قوتابخانە و کەنیسەکانیش. 
 
ترەمپ بە نیازە هەموو کۆچبەرە بێ بەڵگەنامەکان دیپۆرتبکاتەوە کە سەروو 11 ملیۆن کەسن و نزیکەی 650 هەزاریان لە قوتابخانە و زانکۆکانن. 
 
سەرۆکی ئێستای ئەمریکا کۆچبەران بە کەسانی تاوانبار دادەنێت و ئەوانیش رەتی دەکەنەوە ئەو نیازەیان هەبێت. 
 
کارمەن باس لەوە دەکات، "کەسانی باشین و تەنیا ژیانێکی ئاراممان دەوێت. لێرە نین بۆ ئەوەی زیان بەکەس بگەیێنین و ئەوە ویستی ئێمە نییە. تەنیا ژیانێکی باشترمان بۆ خێزانەکەمان دەوێت." 
 
سەرۆکشارەوانیەک لە ویلایەتی کۆڵۆرادۆ رەتیدەکاتەوە پابەندی بڕیاری کۆشکی سپی بن بۆ دەستگیرکردنی کۆچبەران. 
 
مایک جۆنسن، سەرۆکشارەوانی دێنڤەر دەڵێت، "بۆ ئەوەی شارێک بە سەلامەتی و بەباشی بەڕێوەبچێت، پێویستە دامەزراوەکان سەلامەت و پارێزراوبن. بۆ ئێمە، ئەمە مانای وایە ناتوانیت شارەکە باش بەڕێوەببەیت، ئەگەر خەڵک متمانەیان نەبێت بچنە قوتابخانە و نەخۆشخانەکان." 
 
رۆژی چوارشەممە، ترەمپ بە بڕیارێک هەزار و 500 سەربازی بۆ سەر سنووری باشووری ئەمریکا بۆ رێگری لە چوونی کۆچبەران لە مەکسیکەوە بۆ وڵاتەکەی زیادکرد. 
 
بەگوێرەی دەزگای پاراستن و چاودێریکردنی سنوورەکانی ئەمریکا، لە 11 مانگی سەرەتای ساڵی 2024، ملیۆنێک و 550 هەزار کۆچبەر چوونەتە ئەو وڵاتە، لەکاتێکدا هەمان ماوەی پێرار، دوو ملیۆن و 240 هەزار کۆچبەر چووبوون.  

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند کۆچبەرێک لە سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا. وێنە: ئەرشیڤ

پۆلیسی لاتیڤیا کۆچبەرێکی کورد دەکوژێت

ژمارەیەک کۆچبەری کورد دوای ئەوەی لە رووسیاوە خۆیان گەیاندووەتە بێلاڕووس و لەوێوە ویستوویانە بچنە لاتیڤیا، پۆلیسی ئەو وڵاتە تەقەی لێکردوون. نوێنەری هەرێمی کوردستان لە رووسیا دەڵێت، "یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و زۆرینەشیان بریندار کراون."