سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆبووەوە

18-02-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە میونشن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەیەکدا ئەمڕۆ لە میونشن، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ده‌بێت عێراق هه‌موو هه‌وڵێك بدات نه‌خزێته‌ نێو كێشه‌كانی پەیوەست بە شەڕی غەززە و، قورسايى بخاته‌ سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر.
 
به‌يانيى ئه‌مڕۆ (يه‌كشه‌ممه، 18-2-2024)‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له‌ ئه‌ڵمانيا، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ سێلێست واڵنده‌ر، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌ ئه‌منييه‌كان له‌ عێراق و دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان تاوتوێ كرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ ئارامى و سه‌قامگيريى ئه‌منى و سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ناوچه‌كه‌ گرنگه‌ و له‌كاتێكدا ئه‌گه‌رى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌، هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسى له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ دروست ده‌كات، ده‌بێ عێراق هه‌موو هه‌وڵێك بدات نه‌خزێته‌ نێو كێشه‌كانه‌وه‌ و قورسايى بخاته‌ سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى داعش."
 
له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ كاردانه‌وه‌ و كاريگه‌ريى نه‌رێنيى به‌ئامانجگرتن و په‌لاماردانى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرا. له‌مباريه‌وه‌ جه‌خت له‌ پێويستيى رێگرتن له‌و‌ كرده‌وانه‌ كرايه‌وه‌، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دۆخى ئاساييش و سه‌قامگيريى ئه‌منى و سه‌روه‌ريى وڵات ده‌كه‌ن.
 
هاريكاريى هاوبه‌شى ئه‌منيى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق له‌ چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ستراتيژيى نێوان هه‌ردوولادا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.
 
کۆنفرانسی میونشن بە بەشداری چەندین سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان لە رۆژی هەیینی، 16ـی شوبات دەستیپێکرد، تێیدا تاوتوێی گرژییەکانی جیهان بە گشتی، جەنگی ئۆکراینا و رووسیا و شەڕی غەززە و ئاڵنگارییەکان و رێگریکردن لە پەرەسەندنی شەڕ و بەرقەرارکردنی ئاشتی دەکرێت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 15ـی شوباتی 2024، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەڵمانیا و لە هەمان رۆژدا کۆبوونەوە و دیدارەکانی لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتان دەستیپێکرد
 
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە یەکەم رۆژی 60ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە رۆژنامەڤانانی گوت ''کۆنفرانسەکە بۆ گەیاندنی پەیامی هەرێمی کوردستان بە سەرکردەکان و ئەوانەی لەسەر ئاستی جیهان بەشداریی بڕیاردان دەکەن، زۆر گرنگە.''
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتەنیاهوو دەردەکات

دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەریەک لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، یواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و محەممەد زێف، فەرماندەی سەربازیی حەماس دەردەکات.