لە ئەلبانیا هێشتا گوێدرێژ بۆ جووتکردن بەکاردەهێندرێت

19-01-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
لە ئەلبانیا هێشتا گوێدرێژ بۆ جووتکردن بەکاردەهێندرێت
لە ئەلبانیا هێشتا گوێدرێژ بۆ جووتکردن بەکاردەهێندرێت
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

جوتیارانی ئەلبانیا تاوەکو ئێستا گوێدرێژ بۆ جووتکردن بەکاردەهێنن، ئەوەش بەهۆی ئەو گرانییەی کە لەو وڵاتەدا هەیە، خەڵک ناتوانن تراکتۆر بکڕن، جوتیارێک دەڵێت، "پارەی سووتەمەنیمان نییە." 
 
لەڕۆژگارێکدا منداڵەکانی بە کەڵکی نەهاتن و وڵاتیان بەجێهێشت، گوێدرێژێک بووەتە فریادڕەسی پیاوێکی بەتەمەنی ئەلبانی، ئەو بەیانی تاوەکو ئێوارە بە گوێدرێژەکەی جووت دەکات، سەرچاوەی بژێوی ژیانیەتی، ئەوە لە کاتێکدایە گرانییەک رووی لە جووتیارانی ئەلبانیا کردووە، تەنانەت سووتەمەنیان پێناکڕدرێت، چجای ئامێرێکی گرانبەهای جووتکردن.
 
ندوە فوگا، جووتیارێکی ئەلبانییە و دەڵێت، "گوێدرێژ بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی رزقمان دەستکەوێت، چونکە پارەی سووتەمەنی و کڕینی ئامێری جووتکردنمان نییە."
 
جووتیارانی گوندی فیشت لە باکووری رۆژئاوای تیرانای پایتەختی ئەلبانیا، لە سەدەی 21دا گوێدرێژ لە جیاتی پێشکەوتووترین ئامێری جووتکردن بەکاردەهێنن. گوێدرێژەکەیان دەتوانێت لە ناوچە سەخت و شاخاوییەکانیش جووتبکات، بەڵام ئەگەر تراکتۆر و ئامێری جووتکردنیان هەبووایە کارەکەیان ئاسانتردەبوو.
 
ئەو پیاوە بە ئەستەم دەتوانێت بە گوێدرێژەکە بژێوی ژیانی دابینبکات، تاوەکو لیترێک بەنزین بە دۆلارێک و 70 سەنت بکڕێت.
 
ندوی فوگا، ئاماژە بەوە دەکات، "دەمانەوێت حکومەت لە کشتوکاڵ یارمەتیمان بدات. ئێمە زۆر هەژار و نەدارین، 30 ساڵە دیموکراسیمان هەیە و هێشتا خۆمان لە دۆخێکی باشدا نەبینیوە."
 
هەرچەندە 40٪ـی ئەلبانییەکان لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان دەژین، بەڵام کشتوکاڵ تەنیا 19٪ـی کۆی داهاتی وڵاتەکە پێکدەهێنێت. ئەلبانیا خاوەن 700 هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵییە، بەڵام تەنیا 400 هەزاری بەکارهێندراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە تەواوی 50 ویلایەتەکەی ئەمریکا، تەنیا لە ویلایەتەکانی میسیسیپی، نیو هامشایەر و ئالابامە رێگە بە دەنگدانی پێشوەختە نادرێت.

دەنگدانی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا دەستیپێکرد

کەسانی بەساڵاچوو، نەخۆش، ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات کاردەکەن و دەخوێنن، ئەوانەی نایانەوێت لە نۆرە بوەستن یان حەزیان لە کەشوهەوای سارد نییە، دەتوانن زووتر دەنگ بە بەربژێری دڵخوازی خۆیان بدەن.