زیاتر لە 60 کۆچبەر لە نزیک دوورگەیەکی ئیسپانیا خنکان

17-08-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
نیشانەکردن کۆچبەران خنکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی پڕ لە کۆچبەران لە نزیک کەناراوەکانی دوورگەی کەناری لە باشووری ئیسپانیا، لانیکەم 63 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.
 
رۆژی چوارشەممە 16ـی ئابی 2023، بەلەمێکی تایبەت بە ماسیگرتن کە زیاتر لە 100 کۆچبەری تێدا بووە و لە سەنیگال لە رۆژئاوای ئەفریقاوە بەڕێکەوتووە بۆ دوورگەی کەناری ئیسپانی، لەنێوان دوورگەی کەیپ ڤێردی، رۆژئاوای ئەفریقا و باشووری ئیسپانیا ژێرئاوکەوت. 
 
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM)، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە لە باشووری دوورگەی کەناری ئیسپانیا و دوورگەی کەیپ ڤێردی لە رۆژئاوای ئەفریقا، 63 کۆچبەر کە زۆربەیان خەڵکی وڵاتانی ئەفریقا بوون، خنکاون و 38 کۆچبەریش رزگارکراون، کە چواریان منداڵن و تەمەنیان لەنێوان 12 بۆ 16 ساڵانە.  
 
دوورگەی کەیپ ڤێردی، نزیکەی هەزار و 500 کیلۆمەتر لە دوورگەی کەناریی ئیسپانیاوە دوورە و یەکێکە لەو رێگەیانەی کۆچبەرانی ئەفریقا بەکاریدەهێنن بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا. 
 
بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییەکان، کۆچبەرەکان لەلایەن ماسیگرانی ئیسپانییەوە دۆزراونەتەوە و، ئەوان هێزە دەریاییە ئیسپانییەکانیان ئاگادار کردووەتەوە. 
 
هەروەها بەگوێرەی قسەی کۆچبەرە رزگاربووەکان، لە 10ـی ئاب، بەلەمەکە لە سەنیگالەوە بەڕێکەوتووە و زیاتر لە 100 کۆچبەر لەنێو بەلەمەکەدا بوون، هەتا ئێستاش تەنیا حەوت تەرم دۆزراونەتەوە و ئەوانی دیکە بێسەروشوێنن؛ رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە کردووە هەرکاتێک بەلەمێک ژێرئاو دەکەوێت و کۆچبەرەکان بێسەروشوێنن دەبن، رێکخراوەکە بە مردوو هەژماریان دەکات. 
 
ساڵی رابردوو، لە رێگەی دەریای کەیپ فێردی بۆ ئیسپانیا، لانیکەم 559 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵیشدا، 15 رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەم لەو رێگەیەدا تۆمار کراون و 126 کۆچبەر خنکاون. 
 
هەروەها ئاژانسی فرۆنتێکس، ئاشکرای کردووە چوونی کۆچبەران لەرێگەی دەریاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا و بەتایبەت بۆ ئیتاڵیا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، نزیکەی 80 هەزار کۆچبەر لە وڵاتانی باکووری ئەفریقاوە خۆیان گەیاندووەتە دوورگەکانی باشووری ئیتاڵیا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: بە رووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەی ئازەربایجان زۆر خەمبار بووم

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "زۆر خەمباربووم بە رووداوی تراجیدیی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەرباجیان لە کازاغستان، هاوخەمم و نزا بۆ ئەوانە دەکەم کە بەهۆی ئەو کارەساتەوە کاریگەر بوون."