رووداو دیجیتاڵ
لە ئەڵمانیا ئەو ئاسانکارییەی بۆ هەندێک کۆچبەران دەکرا تاوەکو بە سێ ساڵ ببنە خاوەنی وڵاتینامە، کۆتایی پێدێت. حکومەتی نوێ کێشەی لەگەڵ ئەوەدا نییە کە 5 ساڵ وەکو خۆی بمێنێتەوە، بەڵام خێراكردنی بۆ 3 ساڵ رەتدەکاتەوە.
هەر لە ئەڵمانیا چاوڕێ دەکرێ سەرەتای مانگی داهاتوو حکومەتێکی نوێ لە بەرلین دەستبەرکار بێت. حکومەتێک کە پارتی یەکێتیی کریستیانەکان و سۆسیال دیموکراتەکان پێکیدەهێنن و رێککەوتنیان لەسەر کارنامەکەی کردووە. بەپێی رێککەوتنەکە فرێدریش مێرتز دەبێتە راوێژکاری نوێی ئەڵمانیا.
لەنێو رێککەوتنەکەدا هەندێک گۆڕانکاریی گرنگ بۆ کۆچبەران هەن کە گرنگە دیاسپۆرای کوردی لێیان ئاگاداربێت.
یەکێک لەوانە ئەوەیە کە چیدیکە پرۆسەی وەرگرتنی پاسپۆرتی ئەڵمانی خێرا ناکرێ. لە مانگی شەشی ساڵی رابردووەوە حکومەتی ئێستای ئەڵمانیا بڕیاریدابوو کە ئەوانەی بە باشی خۆیان گونجاندووە لە کۆمەڵگەی ئەڵمانی بۆیان هەبێ بە 3 ساڵ ببنە هاووڵاتی و پاسپۆرت وەربگرن.
ئەو کەسانە دەبووایە بڕوانامەی زمانیان لە ئاستی زانکۆدا هەبێ (کە لە ئەڵمانیا پێیدەڵێن سێ ئەینس) و دەبووایە لە بوارێکی گرنگیشدا بیسەلمێنن کە کاری باشیان بۆ کۆمەڵگەی ئەڵمانی کردووە.
بەپێی رێککەوتنە نوێیەکە ئەمە نامێنێ و هەموو کەس، هەرچەندە زیرەک و چالاکیش بێ، دوای 5 ساڵ و پاش هێنانی بڕوانامەی زمانی (بێ ئاینس) و خوگونجاندنی دەبێتە خاوەنی وڵاتینامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ