ئاگرکوژێنەوانی نێودەوڵەتی: شێرپەنجە بووەتە هۆکاری گیانلەدەستدانی 66%ی کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە

14-09-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوە لەکاتی ئەرکدا
کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوە لەکاتی ئەرکدا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کارمەندانی ئاگرکوژێنەوەی ئەمریکا ترسیان هەیە ئەو ماددانەی دەکرێنە جلەکانیانەوە تووشی شێرپەنجەیان بکات. کۆمەڵەی ئاگرکوژێنەوانی نێودەوڵەتی دەڵێت لە ساڵانی 2019 بۆ 2022 شێرپەنجە هۆکاری گیانلەدەستدانی 66%ی کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە بووە.
 
سام دیلن، کارمەندی ئاگرکوژێنەوەی شاری بۆستن دەڵێت، "بە تێکڕا هەموو سێ هەفتە جارێک، کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوەی بۆستن تووشی جۆرێک لە جۆرەکانی شێرپەنجە دەبێت."
 
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و کارمەندانی بەرگریی شارستانی لە سەرانسەری ئەمریکا نیگەرانن لەوەی ئەو مادانەی لە جلوبەرگە تایبەتییەکەیان بەکاردێن مادەی ژەهراوییان تێدابێت و رەنگە هۆکارێک بێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.
 
لەنێو ئەو مادانەدا، PFAS هەیە، کە کۆمەڵێک ماددەی تێکەڵاوی کیمیایین و بەرگەی ئاگر، چەوری، پەڵە و گریس و ئاو دەگرێت. مادەکە لە دروستکردنی جلوبەرگی کارمەندانی ئاگرکو‌ژێنەوە بەکاردەهێندرێت.
 
دانیاڵ راناهان، کارمەندی ئاگرکوژێنەوەی تووشبووی شێرپەنجە دەڵێت، "ئازاربەخشە. ئەم کوڕ و کچانە، هەموو رۆژێک ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە، ئەم مادانە لە جلوبەرگە تایبەتەکەیاندا بەکاردەهێندرێت و دەشزانن ئەوەی دەیپۆشن، لە داهاتوودا زیانیان پێدەگەیێنێت، بەڕاستی ئەوان شیاوی باشترن."
 
بەگوێرەی کۆمەڵەی ئاگرکوژێنەوانی نێودەوڵەتی، لە ساڵانی 2019 بۆ 2022 شێرپەنجە 66%ی هۆکاری گیانلەدەستدانی کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە بووە.
 
ئەلیزابێت هاریمان، مامۆستای زانکۆی لۆوێڵی ئەمریکا تایبەت بە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مادەی ژەهراوی دەڵێت، "دەرکەوتووە ئەو مادانە مەترسیدارن و کاریگەریی لەسەر تەندروستی دەبێت، وەکو سییەکان و رژێنی دەرەقی و هەندێکیشیان دەرکەوتووە تووشی شێرپەنجەت دەکات، ئەوانە کۆکراوەی چەند ماددەیەکی ژەهراوین، ئەمەش بەو واتایەی رەنگە مەترسیش بۆ کۆرپەلە دروست بکات و زۆر کاریگەریی تەندروستی دیکەشی هەیە."
 
رۆژی 31ی ئابی ئەمساڵ، لەدوای فراوانبوونی ناڕەزایەتییەکانی کارمەندانی بەرگریی شارستانی، پێنتاگۆن رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ساڵ بەکارهێنان و کڕینی ئەو مادانەی PFASیان تێدایە رادەگرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵاکانی وڵاتانی ئەمریکا و ئێران

شوێنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئێران و ئەمریکا ئاشکرا بوو؛ پایتەختی وڵاتێکی ئەورووپییە

میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، شاندێکی ئێرانی بە سەرۆکایەتیی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە گەیشتوونەتە شاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا. شاندەکە بڕیارە لەوێ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی تاران بکەن. لە هەفتەی رابردووەوە، ئەمە دووەم جارە کۆدەبنەوە