6 پەرلەمانتاری کورد لە ئەڵمانیا داوا لە حکومەت دەکەن پشتیوانی ئاشتی لە کوردستان بکات

15-03-2025
رووداو @Rudawkurdish
پەرلەمانی ئەڵمانیا
پەرلەمانی ئەڵمانیا
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

6 پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا رایدەگەیێنن، دەبێت حکومەتی داهاتووی ئەڵمانیا پشتیوانی لە ئاشتی لە کوردستان بکات. هۆیەکەشی، وەکو ئەوان دەڵێن، ئەوەیە کە دیاسپۆرایەکی گەورەی کوردی و تورکی لە ئەڵمانیا دەژی.
 
لە کۆی 7 پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا، 6یان راگەیێندراوێکیان بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان بڵاوکردەوە. لە راگەیێندراوەکەیان دا هانی حکومەتی داهاتووی ئەڵمانیا دەدەن، بە هەموو توانایەوە پشتیوانی لە ئاشتی لە کوردستان بکات.
 
بە گوتەی ئەو شەش پەرلەمانتارە، لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی گەورەی کورد و تورک لە ئەڵمانیا دەژین، پێویستە ئەڵمانیا ئەو کارە بکات و بەرپرسیارێتیی گەورەی لەسەر شانە.
 
لە مێژووی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیادا یەکەمجارە گرووپێکی وا گەورەی پەرلەمانتارانی کورد بەیەکەوە راگەیێندراوێکی هاوبەش بڵاوبکەنەوە. ئەوان داوا لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاش دەکەن، چالاکانە هانی بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە بدات و هەنگاوی کردەیی وەکو ئازادکردنی زیندانییان و چەسپاندنی مافە کولتوورییەکانی خەڵکی کوردستان بهاوێژرێت.
 
ئەوانەی راگەیێندراوەکەیان واژۆ کردووە بریتین لە، قاسم تاهیر ساڵح (لەسەر لیستی سەوزەکان)، گیوکای ئاکبولووت، میرزە ئێدس، جەم ئینجە، فەرات کۆچاک و جانسوو ئیوزدەمیر لەسەر لیستی چەپەکان. تەنیا پەرلەمانتارێکی کورد کە واژۆی بەسەر راگەیێندراوەکەوە نییە سەردار یوکسەلە، لەسەر لیستی سۆسیال دێموکراتەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەنتەرێکی تۆمارکردنی کۆچبەران لە ئەڵمانیا.

دادگەیەکی باڵای ئەڵمانیا رێگە بە حکومەتی فیدراڵی دەدات کۆچبەران بۆ یۆنان دیپۆرت بکاتەوە

دادگەیەکی باڵای ئەڵمانیا رێگەی بە حکومەتی فیدراڵی دا لەمەودوا کۆچبەران بۆ یۆنان دیپۆرت بکاتەوە. بڕیارەکەی دادگە لەسەر سکاڵای دوو کۆچبەر بوو کە داوایان دەکرد نەیاننێرنەوە یۆنان. رێکخراوەکانی داکۆکی لە مافەکانی کۆچبەران لە بڕیارەکە نیگەرانن.