دەرهێنەرێکی کورد لە بەلجیکا دەیان خەڵاتی جیهانی وەردەگرێت

10-03-2023
هێمن عەبدوڵڵا
سەهیم خەلیفە فیلمی "زاگرۆس" و "نان" و "مێسیی بەغدا" و چەندین فیلمی دیکەی بەرهەمهێناوە
سەهیم خەلیفە فیلمی "زاگرۆس" و "نان" و "مێسیی بەغدا" و چەندین فیلمی دیکەی بەرهەمهێناوە
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەهیم عومەر خەلیفە، دەرهێنەرێکی کوردە و لەدایکبووی گوندی دەرکاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە لە پاریزگای دهۆک و، ئێستا لە ناوچەیەکی شاخاویی بەلجیکا دەژی، بە شێوەی ئەکادیمی سینەمای خوێندووە و لە بەلجیکا بووەتە دەرهێنەرێکی ناسراو و، چەندین خەڵاتی لەسەر ئاستی وڵاتەکە و جیهان بەدەستهێناوە.
 
سەهیم عومەر خەلیفە میوانی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو و، رایگەیاند، "لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو باوکم لە موسڵ ئامێرێکی شوشتنەوەی وێنەی بۆهێنام و ئیتر لەوەوە خولیام بۆ دروستبوو تاوەکو لە ساڵی 1994 بۆ 1997 چەند کورتە فیلمێکم دروستکرد، بەڵام هەرگیز بە خەیاڵمدا نەدەهات رۆژێک ببمە دەرهێنەری فیلمی سینەمایی".
 
ئەو دەرهێنەرە کوردە باس لەوە دەکات کە دەرچووی پەیمانگەی تەکنیکیی دهۆکە، بەڵام حەزی لەوە بووە کە لە بەشی کۆمپیوتەر یان هونەر بخوێنێت و دەڵێت، "بەڵام ئەوان بەزۆر منیان بردە بەشی ژمێریاری و هەرچۆنێک بوو تەواوم کرد."
 
سەهیم باسی سەرەتای چوونە نێو جیهانی سینەما دەکات و دەڵێت، "تەمەنم 21 ساڵ بوو، چوومە بەلجیکا و لە دوو ساڵدا وانەی ئابووریم خوێند. رۆژێک هاوڕێیەک کامێرایەکی پێبوو منیش هەندێک زانیارییم لەسەری هەبوو، پێیگوتم بۆچی توانای خۆت تاقی ناکەیتەوە و لێرە شوێنێک هەیە و بڕۆ تاقیکردنەوە بکە، ئیتر منیش چووم و سەرەتا بە هەڵە چووبوومە بەشی دەرهێنەری سینەما و دواتر زانیم جارێکی دیکە چوومە بەشی فۆتۆگرافەری سینەما و دوی هەوڵدان توانیم ببمە فۆتۆگرافەری سینەمایی، واتە ئەمە بەڕێکەوت بوو".
 
دەرهێنەر و هونەرمەندە کوردەکە ئاماژە بەوە دەکات کە "دوای ئەوەی لە سینەما خوێندم و بوومە دەرهێنەری سینەمایی گەڕامەوە ئەو گوندەی لێی لەدایکبووم کە گوندی دەرکار بوو، لەوێ کورتە فیلمێکم بەرهەمهێنا بە ستافێکی کوردی. کورتە فیلمەکە بە ناوی بڕیاری کۆتایی بوو کە چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە".
 
ئەو زیاتر لەبارەی هونەرەکەیەوە قسە دەکات و دەشڵێت، "دواتر فیلمی 'نانم' بەرهەمهێنا بە کامێرای سینەمایی کە
باشترین خەڵاتی فیلمی لە بەلجیکا بەدەستهێنا و دواتر بەربژێر بوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار و دوای ئەویش بوومە ئەندامی ئۆسکار."
 
سەهیم خەلیفە ئاماژەی بەوەکرد کە فیلمی "زاگرۆس" و "نان" و "مێسیی بەغدا" و چەندین فیلمی دیکەی بەرهەمهێناوە و ناوەڕۆکی فیلمەکانی لە ژیانییەوە نزیکن. باس لەوەش دەکات "لە سینەمادا گرنگ نییە چی دەڵێی، بەڵکو ئەوە گرنگە چۆن دەیڵێی".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەبهیشێک باچان و ئایشواریا رای

ئایشواریا رای و ئەبهیشێک باچان جیابوونەتەوە؟

بەم دواییە چەند جارێک لە بەشێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، باس لە جیابوونەوەی هەردوو ئەستێرەی سینەمای بۆلیوود، ئایشواریا رای و ئەبهیشێک باچان دەکرێت، ئەوان بە فەرمی باسی جیابوونەوەی خۆیان نەکردووە، ئەی چی وایکردووە باس لە جیابوونەوەیان بکرێت؟