دوو ژەنیاری کورد لە زنجیرە کۆنسێرتێکی کازم ساهیر میوزیک دەژەنن

07-11-2024
پەسار فایەق
سالار ئازید و رەوەند سەڵاح لەگەڵ کازم ساهیر
سالار ئازید و رەوەند سەڵاح لەگەڵ کازم ساهیر
نیشانەکردن کازم ساهیر سالار ئازید رەوەند سەڵاح نەجمەدین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە کازم ساهیر، هونەرمەندی ناسراوی عێراقی، زنجیرە کۆنسێرتێک لە وڵاتانی عەرەبی سازبکات و دوو ژەنیاری کورد وەک ژەنیار لە کۆنسێرتەکەدا بەشدار دەبن.
 
د. سالار ئازید، هونەرمەندی کورد، بە رووداوی راگەیاند، ماوەی 15 ساڵە وەک ژەنیاری ڤایۆلێن کار لەگەڵ هونەرمەند کازم ساهیر دەکات، ئەمجارە ژەنیارێکی دیکەی کوردی هێناوەتە نێو گرووپەکەی ئەو هونەرمەندە عێراقییە، ئەویش رەوەند سەڵاح نەجمەدین، ژەنیارە درامسە.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی تشرینی دووەمی 2024 کۆنسێرتی ساهیر دەوەحەی قەتەر بەڕێوەدەچێت و ئەوانیش وەک دوو ژەنیار تێیدا بەشدار دەبن.
 
رەوەند سەڵاح، بە رووداوی راگەیاند، دڵخۆشە بە کارکردن لەگەڵ هونەرمەند کازم ساهیر، لەگەڵ ئەوەش دڵەڕواکێی هەیە، چونکە ئەو گۆرانییانەی راهێنانی بۆ دەکەن زۆرن و ژەنینیان سەختە.
 
بڕیارە لەو گەشتە هونەرییەدا، کازم ساهیر کۆنسێرت لە چەند شارێکی قەتەر، عومان، سعودیە و ئیمارات و چەند وڵاتێکی دیکە سازبکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە