راپۆرتێکی 800 لاپەڕەیی لەسەر رووداوی تەقەکردن لە مزگەوتەکانی نیوزیلاند بڵاودەبێتەوە

08-12-2020
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن نیوزیلاند
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
راپۆرتێکی 800 لاپەڕەیی زانیاری نوێ لەسەر رووداوی تەقەکردنەکەی 2019ی سەر  مزگەوتەکانی شاری کرایستچێرچ لە نیوزیلاند ئاشکرا دەکات، بەپێی راپۆرتەکە دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتەکە تەنیا ترسیان لە ئیسلامی پەرگیر هەبووە، بەهیچ شێوەیەک بیریان بۆ ئەوە نەچووە رووداوێکی لەمجۆرە رووبدات.
 
لە ئاداری 2019دا پیاوێکی مەسیحی بەناوی برینتۆن تاران لە کاتی کۆبوونەوەی خەڵک لە هەردوو مزگەوتی نوور و سەنتەری ئیسلامی لینوود، دەستڕێژی گوللەی کرد، بەو هۆیەوە 51 کەسی کوشت و 40 کەسی بریندارکرد، دوای چەند کاژێرێک تەقەکەرەکە دەستگیرکرا.
 
راپۆرتەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی شاهانەی بەدواداچوون ئامادەکراوە، بەگوێرەی بەدواداچوونەکە، تەقەکەرەکە بەتەنیا خۆی پلانی هێرشی سەر مزگەوتەکانی داڕشتووە و لای هیچ کەسێک باسی نەکردووە، 8 خولەک بەرلەوەی تەقە بکات، لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان پەخشی راستەوخۆی کردووەتەوە، راپۆرتەکە دەڵێت دەزگا هەواڵگرییەکان فریای ئەوە نەکەوتوون لەکاتی خۆیدا بگەنە شوێنی رووداوەکە.
 
نیوزیلاند دوو دەزگای هەواڵگری هەیە، یەکێکیان سەرنجە دەخاتە سەر هەڕەشە نێوخۆییەکان و ئەوەی دیکە هەڕەشە دەرەکییەکان، راپۆرتەکە پێشنیاز دەکات وڵاتەکە دەزگای هەواڵگریی نوێ دابمەزرێنێت سەرنجی لەسەر هێرشی رق و کینە و دەمارگیری بێت. 
 
جاسیندا ئاردێرن ، سەرۆکوەزیرانی نیوزیلاند داوای لێبووردنی کردووە لە بەرامبەر ئەو کەموکوڕیانەی دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتەکەی بەرامبەر رووداوەکەی 2019 هەیانبووە، پەیمانیشیداوە هەر 44 پێشنیازەکەی نێو راپۆرتەکە جێبەجێبکات.
 
جاسیندا ئاردێرن، هەروەها دەڵێت: "لە کۆتاییدا،دەتوانین ئەو راپۆرتە 800 لاپەڕەییە لە گریمانەیەکی سادە کورتبکەینەوە، دەبێت موسڵمانانی نیوزیلاندا سەلامەت بن. یاخود هەرکەسێک کە پێیوابێت نیوزیلاند وڵاتی خۆیەتی".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شارۆچکەی سانتا کلۆس.

ئەم ساڵ لە شارۆچکەکەی سانتا کلۆس بەفر نەباریوە

شارۆچکەی رۆڤانیمی لە هەرێمی لاپلاند لە باکووری فینلاند ئەو شارۆچکەیە بە ماڵی سانتا کلۆس ناسراوە و بەردەوام ناوچەیەکە بەهۆی بەفرەوە سپیپۆشە.