کوردێک لە ئەڵمانیا شۆفێری شەمەندەفەرە

07-12-2024
کاپتن عەبدولعەزیز خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانە.
کاپتن عەبدولعەزیز خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانە.
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کاپتن عەبدولعەزیز خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانە و چەند ساڵێکە لە ئەڵمانیا دەژیت. ئەو بوارێکی جیاوازی هەڵبژاردووە بۆ کارکردن، کە شۆفێریکردنی شەمەندەفەرە، لەوانەیە دەگمەن بێت کوردێک لە دیاسپۆرا بدۆزیتەوە ئەم کارە بکات.
 
کاپتن عەدبولعەزیز لە ساڵی 2016 دوای خراپبوونی دۆخی عەفرین وەک پەنابەر روودەکاتە ئەڵمانیا و وەکو خۆی باسی دەکات، سەرەتا ژیانی لەوێ زۆر قورس بووە، بەهۆی ئەوەی زمان و کولتوور و هەموو شتێک لە وڵاتەکەی خۆی جیاوازبووە، دواتر خۆی فێری زمانی ئەڵمانی کردووە، پاش چوار ساڵ توانی زمانەکە و هەروەها فێری شوفێریکردنی شەمەندەفەر بێت و ئێستا شۆفێری شەمەندەفەرە.
 
کاپتن عەبدولعەزیز لە ستۆدیۆ  میوانی دیاسپۆرا بوو ، لە بارەی کارەکەی گوتی: "چوار ساڵە شۆفێری شەمەندەفەرم و رۆژانە 10 کاژێر شۆفێری شەمەندەفەر دەکەم و  6 مانگ جارێک تاقیکردنەوەی شۆفێری دەکەین".
 
کاپتن عەبدولعەزیز روونیکردەوە، بەپێی یاساکانی هاتووچۆی ئەڵمانیا زۆرترین کاتی شۆفێری شەمەندەفەری 12 کاژێرە، بۆیە ئەو ناتوانێت لەو 12 کاژێر زیاتر کار بکات.
 
کاپتن عەبدولعەزیز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و تیکتۆک هەوادارێکی زۆری هەیە و رۆژانە ڤیدیۆی کاتی شۆفێریی خۆی لەو  دوو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بڵاودەکاتەوەو کاردانەوەی زۆری هەیە و ئێستا بووەتە کەسێکی نێودار و ناسراو.
 
کاپتن عەبدولعەزیز دەڵێت: "هەرگیز باوەڕم نەدەکرد رۆژێک لە رۆژان لە عەفرینەوە بێمە ئەڵمانیا و ببمە شۆفێری شەمەندەفەر".
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەلبانیا دەڵێت، تیکتۆک دەبێتە هۆی تووندوتیژی لە وڵاتەکەی. وێنە: Reuters

حکومەتی ئەلبانیا بۆ ماوەی ساڵێک تیکتۆک رادەگرێت

سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا رایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی تووندوتیژی و هەراسانکاری، بۆ ماوەی ساڵێک خزمەتگوزارییەکانی تیکتۆک رادەگرن. دەشڵێت، کۆمپانیاکە جیاوازی لەو بابەتانە دەکات کە پێشانی منداڵانی وڵاتەکەی لەگەڵ منداڵانی چینی دەدات.