رووداو دیجیتاڵ
وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا قسەی کردووە و رێککەوتوون لە پەیوەندی بەردەوامدا بن سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە، بەتایبەت سووریا.
رۆژی (سێشەممە، 24ـی کانوونی یەکەمی 2024)، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا و یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا بە تەلەفۆن قسەیان کرد.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێس بڵاویکردەوە، "گفتوگۆمان سەبارەت بە سووریا و نیگەرانییە ئەمنییە هاوبەشەکانمان کرد"؛ ئاماژەی بەوەشکرد، "هاوڕابووین کە لە پەیوەندی بەردەوامدا بین و دووپاتمانکردەوە کە هاوئاهەنگی باشترین دەرفەت بۆ سەقامگیربوونی ناوچەکە دەڕەخسێنێت".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، هەردوو وڵات "بەردەوام دەبن لە کارکردنی هاوبەش بۆ تێکشکاندنی تیرۆر و پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و ئەمنییەتی سووریا".
رۆژی 8ـی کانوونی یەکەمی ئەم ساڵ، دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا رووخا.
دوای ئەوە، ژمارەیەک بەرپرسی وڵاتان سەردانی سووریایان کرد و حکومەتی کاتی لەو وڵاتە تاوەکو ئاداری داهاتوو پێکهات.
گەورەترین نیگەرانی ئەمنیی ئەمریکا لەو وڵاتە چەکدارانی داعشن، بەڵام بۆ تورکیا هێزە کوردییەکانی رۆژئاوان، بەتایبەت پەیەدەیە و پێی وایە لە پەکەکەوە نزیکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ