پێنتاگۆن بۆ رووداو: بەڵێندەرێکی ئەمریکی لە هێرشەکەی عەین ئەسەد بە "جەڵتەی دڵ" مردووە

03-03-2021
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن عەین ئەسەد پێنتاگۆن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژێک بەناوی پێنتاگۆن بە رووداوی راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد بەڵێندەرێکی ئەمریکی بە "جەڵتەی دڵ" گیانی لەدەستداوە و هیچ راوێژکارێکی ئەمریکیش راستەوخۆ نەکەوتوونەتە بەر هێرشەکە.
 
پێنتاگۆن لە وەڵامی ئیمەیڵێکی رووداودا دەڵێت، لە ئاماژە سەرەتاییەکاندا دیارە، نزیکەی 10 مووشەک لە هێرشی سەر بنکەی عەین ئەسەد بەکارهێندراون، مووشەکەکان لە رۆژهەڵاتی بنکەکەوە ئاراستە کراون.
 
ئەو گوتەبێژە دەڵێت، "لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەستیپێکردووە، ناتوانین لەم کاتەدا کەس بە بەرپرس بزانین، زانیاریی تەواویشمان لەسەر قەبارەی زیانەکان نییە"، ئاماژەی بەوەش کردووە "هاوکاریی هاوبەشە عێراقییەکان دەکەین لە لێکۆڵینەوەکانیان لە هێرشەکەدا".
 
گوتەبێژەکە باسی لەوەش کرد، لەکاتی هێرشەکەدا سیستەمی دژە مووشەکی و دژە تۆپ و هاوەن پارێزگارییان لە هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەکە کردووە.
 
ئەم هێرشەی سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لەکاتێکدایە، مانگی رابردوو دوو هێرشی دیکە ئەنجامدران؛ یەکێکیان هەولێری کردە ئامانج و ئەوی دیکەشیان ناوچەی سەوزی لە بەغدا کردە ئامانج.
 
رۆژی 26ی مانگی رابردوو، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ئەنجامدانی بۆردوومانێک لەسەر سنووری عێراق و سووریا وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە.
 
هێرشەکەی سەر عەین ئەسەد لەکاتێکدایە، دوو رۆژی دیکە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا