ڤیدیۆ؛ کەریم بنزیما بەردەوامە لە لەدەستدانی لێدانەکانی سزا

30-03-2024
ئیحسان تاهیر
کەریم بنزیما
کەریم بنزیما
نیشانەکردن کەریم بنزیما ئیتیحاد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئیتیحاد لە گەڕی بیست و پێنجەمی خولی رۆشنی سعودیەدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە میوانەکەی فەیحای بردەوە.
 
کەریم بنزیمای کاپتنی ئیتیحاد لە خولەکی بیستدا دەرفەتی پێشکەوتنی ئیتیحادی لەدەستدا، کاتێک نەیتوانی لێدانی سزا بکاتە گۆڵ.
 
یانەی میوان دەستپێشخەربوو، کاتێک عەبدولحەمید سابیری لە خولەکی 25 لە رێگەی  لێدانی سزاوە گۆڵی یەکەمی بۆ فەیحا تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 30 یانەی ئیتیحاد سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکسانبوون، لە رێگەی عەبدولڕەزاق حەمدەڵڵاوە،
 
ئەحمەد غامدی لە کۆتایی گێمی یەکەمدا بە ئاسیستێکی بنزیما یانەی ئیتیحادی بە گۆڵی دووەم پێشخست.
 
لە نیوەی دووەمدا هیچ شتێک نەگۆڕا، تاوەکو لە کاتی زیادکراودا، مەروان سەعید ئەلسەحافی گۆڵی سێیەم و بردنەوەی ئیتیحادی تۆمارکرد.
 
بەم ئەنجامە یانەی ئیتیحاد کۆی ژمارەی خاڵەکانی کردە 46 خاڵ و لە پلەی چوارەمی ریزبەندیدایە، فەیحاش 32 خاڵی هەیە و لە پلەی هەشتەمدا مایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە