جامی کەنداو.. سعودیە بۆ وەڵامدانەوە یاری لووتکە دەکات و کوێتیش دەیەوێ لاسایی عێراق بکاتەوە

30-11-2019
رۆژان عەبدلرەحمان
A+ A-
رووداو-هەولێر

ئەمڕۆ یارییەکانی جامی کەنداو بەردەوامدەبن و لە کۆمەڵەی دووەمدا دوو یاری بەڕێوەدەچن.

لە کاژێر ١٧:٣٠ هەردوو هەڵبژاردەی کوێتی خاوەنی دە نازناوی جامی کەنداو  و عومانی خاوەنی سێ نازناو رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە، یارییەکە عەبدوڵڵا بن خەلیفەی تایبەت بە یانەی دحێل دەکرێت، کوێت خاوەنی سێ خاڵە و پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە، دوای ئەوەی لە یاری یەکەمدا لە هەڵبژاردەی سعودیەی بردەوە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، ئەگەر یارییەکە بباتەوە ئەوا راستەوخۆ دەگاتە قۆناخی داهاتوو، هەرچی هەڵبژاردەی عومانیشە خاوەنی خاڵێکە.

لە یاری لووتکەی ئەمڕۆدا هەڵبژاردەی سعودیە بۆ وەڵامدانەوە و سپیکردنەوەی رووی خۆی، بەرامبەر بە هەڵبژاردەی بەحرەین یاری دەکات، ئەم یارییەش هەر لە هەمان یاریگەی یارییەکەی کوێت و عومان دەکرێت بەڵام لە کاژێر ٢٠:٠٠.

سعودیە لە یاری یەکەمدا تووشی شۆککرا، لەم یارییەدا دەبێت خاڵ بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی هەلی گەیشتنی بە قۆناخی داهاتوو بمێنێت، بەحرەینیش یەکێکە لەو تیپە سەخت و ئاڵۆزانەی کە بەزەحمەت گۆڵەکەیان دەهەژێت، لەدوایین پێنچ یاریدا هیج تیپێک گۆڵی لێیان نەکردووە، لە یاری یەکەمی کەنداویشدا خاڵێکیان بەدەستهێناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە