دوای وازهێنانی ئینزۆ... کوڕەکانی دیکەی زیدان لە کوێ یاری دەکەن؟

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن زینەدین زیدان ئینزۆ زیدان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

وازهێنانی ئینزۆ زیدان، کوڕی زینەدین زیدانی ئەفسانەی فەرەنسی، کە لە تەمەنی 29 ساڵیدا وازی لە تۆپی پێ هێنا، سەرنجەکانی گەڕاندەوە سەر کوڕەکانی دیکەی زیزۆ، کە بەشدارن لە جیهانی تۆپی پێدا.
 
ئینزۆ دوای چەندین ساڵ یاریکردن لەگەڵ یانە جیاوازەکان، لەوانەش ریال مەدرید، دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و لۆزان، بڕیاری دا کۆتایی بە کاروانی وەرزشیی خۆی بهێنێت و دواوێستگەیشی لەگەڵ یانەی فۆینلابرادا بوو لە خولی پلە سێی ئیسپانیا.
 
بڕیارەکە بەهۆکاری خێزانی و کەسی بووە، چونکە ئێنزۆ بەنیازە سەرنجی لەسەر وەبەرهێنانەکانی خۆی بێت و کاتێکی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەی بەسەرببات.
 
ئینزۆ کوڕە گەورەکەی زیدانە لە ئەکادیمیای ریال مەدرید وەک یاریزانی ناوەڕاست دەستی پێکرد، هەرچەندە لە ساڵی 2016 لەگەڵ تیپی یەکەم بەشداری لە یەک یارییدا کرد، بەڵام هەمان سەرکەوتنی باوکی بەدەستنەهێنا، بەو پێیەی ئینزۆ گواسترایەوە لەنێوان چەند یانەیەکی وەک دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و لۆزان.
 
ئینزۆ زیدان تاکە کوڕ نەبوو کە یاریی تۆپی پێی پیشەگەری کردبێت، بەو پێیەی 3 برای هەیە کە لە یانەکانی ئەوروپا یاری دەکەن:
 
لوکا زیدان
 
لوکا، گۆڵپارێزی سەرەکییە لە خێزانەکەدا، و تەمەنی پیشەگەرانەی تا راددەیەک درێژترە. ئەو بۆ یانەی ریال مەدرید یاری کردووە، هەروەها بۆ چەند یانەیەکی دیکەش یاری کردووە، وەک رایسینگ سانتاندێر، پاشان رایۆ ڤاییکانۆ لە خولی ئیسپانیا.
 
لوکا بەنەرمی خۆی نێوبانگی دەرکردووە و توانای گەڕاندنەوەی لێدانەکانی هەیە، و هێشتا هەوڵدەدات ژیانی پیشەیی خۆی لە ئاستێکی بەرزدا دروست بکات، کە ئەو کوڕەی زیدان یاری بۆ یانەی گرانادا دەکات.
 

 

تیۆ زیدان
 
تیۆ، کوڕی سێیەمی راهێنەری پێشووی یانەی ریال مەدریدە، شوێنپێی باوکی دەگرێتە بەر، وەک یاریزانێکی بەتوانای هێڵی ناوەڕاست.
 
تیۆ بە لێهاتوویی تەکنیکی و دیدگای لە یاریگادا جیادەکرێتەوە، کە شێوازی یاریکردنی باوکی دەهێنێتەوە بیر هەمووان.
 
تیۆ لەم دواییانەدا لە ریال مەدرید کاستیاوە رووی لە یانەی کۆردۆبا کردووە، لەوێ بووە دوائەندامی خێزانی زیدان کە ریال مەدرید بەجێبهێڵێت، خێزانێک کە لە ماوەی 23 ساڵی رابردوودا لانیکەم یەک ئەندامیان لە یانەکەدا هەبووە.
 
تیۆ زیاتر لە یارییەک لەلایەن ریال مەدریدوە بانگهێشت کراوە. ئەو لە 94 یارییدا یاری بۆ تیپی کاستیا کردووە و 3 گۆڵی تۆمارکردووە و 4 ئەسیستیشی هەبووە.
 

 

ئیلیاز زیدان
 
ئیلیاز، کوڕە بچووکەکەی زیزۆ، توانا و بەهرەی جوانی هەیە، کە ئاماژەن بۆ ئەوەی ببێتە ئەستێرەی داهاتووی خێزانەکەی، چونکە ئێستا یاری بۆ یانەی ریال بێتیس دەکات.
 
زیدان لەم دواییانەدا ئامادەی مەشقەکانی یانەی ریال بێتیس کرد، بەو پێیەی نەیدەویست لە یەکەم مەشقەکانی ئیلیازی کوڕی لەگەڵ تیپی یەکەمی یانەکە بێبەش بێت.
 
ئیلیاز تەمەنی 18 ساڵە و لە ناوەڕاستی هێڵی بەرگری یاری دەکات، تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ ریال بێتیس هەیە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە