چاوەڕواننەکراو.. هەفتەی داهاتوو ئەستێرەیەک لە بارسێلۆنا دەڕوات

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی سوورە لەسەر گواستنەوەی رۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا و راپۆرتێکی رۆژنامەڤانیش دەڵێت "هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن."
 
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، میدیای ئیتاڵیا هەواڵی پەیوەندیکردنی یانەی یوڤێنتوسیان بە یاریزانە ئۆرۆگواییەکە بڵاوکردەوە و رۆژنامەی لاگازێتا دێللۆ سپۆرت دەڵێت "ئاراوخۆ رەزامەندیی پێشانداوە پەیوەندی بە یانەکەوە بکات."
 
لە پێشهاتێکی نوێدا، رۆژنامەی "Repubbli"ـی ئیتاڵی دەڵێت "هەردوو یانەی بارسێلۆنا و یوڤێنتوس لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی یاریزانەکە پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە بکات و گواستنەوەی بەشێوەی خواستن دەبێت.
 
سەرچاوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، یوڤێنتوس رێککەوتنی لەگەڵ یاریزانەکە تەواو کردووە و چاوەڕواندەکرێت هەفتەی ئاراوخۆ بچێتە تۆرین بۆ ئەوەی پشکنینی پزیشکی ئەنجامبدات و پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.
 
رۆناڵد ئاراوخۆ، تەمەنی 25 ساڵە، لە 2020ـەوە لە یانەی بارسێلۆنا یاری دەکات، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە 2026 کۆتاییدێت، بەڵام بەر لەو وادەیە چاوەڕواندەکرێت، یاریزانەکە ریزەکانی بلاوگرانا بەجێبهێڵێت.
 
بارسێلۆنا لە دۆخێکی کارگێری و دارایی خراپدایە و ئەوە هۆکاری سەرەکییە بۆ بیرکردنەوە لە دەستبەرداربوون لە بەرگریکارە ئۆرۆگواییەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە