پەیامێکی گرنگ لە ڤینیسیۆسەوە بۆ هەموو هاندەرانی ریال مەدرید

28-08-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ڤینیسیۆس جونیۆر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ڤینیسیۆس جونیۆر وەڵامی هەموو ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە باس لە چوونی یاریزانەکە بۆ خولی سعودی دەکەن و دەڵێت "دەمەوێت ماوەیەکی درێژتر لە نووسینەوە مێژوو لەگەڵ ریال مەدرید بەردەوامبم.":
 
ڤینی لە لێدوانێکی نوێدا لەبارەی یارییکردن بۆ ریال مەدرید دەڵێت "هەمیشە خەونی من بووە یاری بۆ ریال مەدرید بکەم، من تەمەنم بچووکە و ئامانجی زۆرم هەیە، ویستی هەموو یاریزانێکە یاری بۆ ریال مەدرید بکات، باشترین یانەیە لەسەر زەوی، من لە توانامدایە لێرە بەردەوامبم و زۆر گۆڵی یەکلاکەرەوە تۆماربکەم."
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەستێرە بەرازیلییەکە دەڵێت "تەمەنم ئێستا 24 ساڵە، دەمەوێت بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵ یانەکە بەردەوامبم و لەم یانەیە گەورەیەدا مێژوو تۆماربکەم."
 
ڤینیسیۆس زیاتر گوتی "هەمووان هەلی ئەوەیان نابێت یاری بۆ ریال مەدرید بکەن، بۆیە دەمەوێت چێژ لە هەموو ساتێکم وەربگرم بەدرێسی یانەکەوە."
 
ئەم قسانەی ڤینیسیۆس جونیۆر لەکاتێکدایە ماوەی چەند هەفتەیەکە ناوی یاریزانەکە بە خولی سعودی بەستراوەتەوە و سندووقی وەبەرهێنانی ئەو وڵاتەش ئامادەیە ملیارێک و 500 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەرازیلییەکە خەرج بکات، بەڵام یاریزانەکە نایەوێت بچێتە سعودیە.
 
ڤینیسیۆس گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید تاوەکو هاوینی 2027ـە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 1 ملیار یۆرۆیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە