ڤیدیۆ؛ لە جامی مارادۆنادا ریڤەرپلەیت بردییەوە و بۆکا جۆنیۆرز دۆڕا

28-08-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
بۆکا دۆڕا و ریڤەرپلەیت سەرکەوت
بۆکا دۆڕا و ریڤەرپلەیت سەرکەوت
نیشانەکردن بۆکا جۆنیۆرز ریڤەرپلەیت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رکابەرییەکانی گەڕی دووەمی جامی خولی ئەرجەنتین، ناسراو بە جامی مارادۆنا، ریڤەرپلەیت سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و بۆکاجۆنیۆرزیش تووشی شکست بوو.
 
یانەی ریڤەرپلەیت سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، کاتێک لە یانەی باراکاسی بردەوە.
 
لە خولەکی 23 باراکاس لە رێگەی برونۆ سێپولڤێدا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 37 هەمان یاریزان گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد، بەڵام ئەمجارە بەهەڵە لە تیپەکەی کردەوە و ئەنجامەکەی بۆ ریڤەرپلەیت یەکسانکردەوە.
 
لە خولەکی 47 نیکۆلاس دێ لا کروز بەلێدانێکی بەهێز ئەنجامەکەی بۆ ریڤەرپلەیت زیاترکرد و گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 69 رۆدریگۆ ئاکسێل یاریزانی باراکاس بەکارتی سوور کرایە دەرەوە، ئەمە ئەرکی ریڤەرپلەیتی ئاسانتر کرد.
 
پابلۆ سۆلاری لەسەر هێڵی سزا لێدانێکی ئاراستەی گۆڵ کرد و گۆڵی سێیەمی بۆ ریڤەر تۆمارکرد.
 
دوای 5 خولەک لەو گۆڵەش سۆلۆمۆن رۆندن گۆڵی چوارەمی تیپەکەی تۆمارکرد.
 
پاشان سۆلاری گەڕایەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی ریڤەرپلەیتی تۆمارکرد و یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک کۆتاییهات.
 
 
هەر لە رکابەرییەکانی جامی خولی ئەرجەنتین، ناسراو بە جامی مارادۆنا، یانەی بۆکا جونیۆرز بەرامبەر یانەی سارمیێنتۆ یارییکرد و یارییەکەی دۆڕاند.
 
بۆکا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یاریی دەکرد، لە خولەکی 22 لە ئەنجامی هاتنە دەرەوەی گۆڵپارێزی بۆکا جونیۆرز، گابریێل دیاز گۆڵێکی جوانی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
 
دوای ئەم گۆڵە بۆکا جونیۆرز هێرشی زپری بردە سەر گۆڵی خاوەن یاریگە، بەڵام بێ بەرهەم بوو و گۆڵ نەکرا.
 
لە نیوەی دووەمدا لێدانێکی سزا بۆ بۆکا جونیۆرز هەژمارکرا، بەڵام گۆڵپارێزی سارمیێنتۆ تۆپەکەی گەڕاندەوە و رێگەی نەدا بۆکا ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە.
 
سارمیێنتۆ یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە و دووەم سەرکەوتنی لەسەریەکی بەدەستهێنا، بۆکا جونیۆرزیش بۆ یاریی دووەم لەسەریەک نەیتوانی بردنەوە تۆماربکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە