ڤیدیۆ؛ بۆکا جۆنیۆرز دیسان نەیبردەوە

12-02-2024
ئیحسان تاهیر
بۆکا جۆنیۆرز
بۆکا جۆنیۆرز
نیشانەکردن بۆکا جۆنیۆرز خولی تۆپی پێی ئەرجەنتین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لە یارییەکی پڕ لە جۆش و خرۆشی خولی تۆپی پێی ئەرجەنتیندا، بۆکا جونیۆرز بەبێ گۆڵ لەگەڵ دیفێنسا ئەی جوستیسیا یەکسان بوو. کە لە کۆی چوار یارییدا سێ یاری یەکسانبووە.
 
لە 45 خولەکی یەکەمدا چەند هەلێکی باش بۆ هەردوو تیپ رەخسان، بەڵام نەیانتوانی بیانقۆزنەوە.
 
لەنیوەی دووەمدا یارییەکە تووند و تیژی بەخۆیەوە بینی و کۆمەڵێک کارتی زەرد لەلایەن ناوبژیوانەوە بەڕووی یاریزانانی هەردوو تیپدا بەرزکرانەوە.
 
لە نیوەی دووەمیشدا هەردوو یانە هەلیان هەبوو، بەڵام لەوانەیە یەکسانبوون ئەنجامێکی دروست و دادپەروەر بووبێت بۆ یارییەکە.
 
بۆکا تاوەکو ئێستا هیچ دۆڕانێکی نییە، بەڵام ئەمە سێیەم یەکسانبوونە لە کۆی چوار یاری کە ئەنجامی داون.
 
لە کاتێکدا دیفێنسا لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیی خولەکەدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە